به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د حسه‌ین ڕه‌جه‌بی له کۆتایی سێهه‌مین فستیڤاڵی مێدیایی ئه‌بوزه‌ر وتی: ڕاستگۆیی یه‌کێکه له ته‌وه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی کاری مێدیایی. له هه‌موو کاره‌کانی کۆمه‌ڵگا ڕاستگۆیی شتێکی پێویسته، به‌ڵام له کاری مێدیاییدا ڕاستگۆیی ته‌وه‌ری سه‌ره‌کییه و به بێ ڕاستگۆیی مێدیا ناتوانێت کاریگه‌ری قووڵ و به‌رده‌وامی هه‌بێت.
ئه‌و زیادی کرد: له کوردستان به هۆی چه‌ند شتێکه‌وه له بواری سه‌رمایه‌دانه‌ری هه‌ژاری و دواکه‌وتووی هه‌یه و به‌رپرسان ده‌بێت وره‌ی زیاتره‌وه له دوای پڕ کردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ژاری و که‌مییه بن. ئه‌گه‌ر به‌رپرسان هه‌ر له سه‌ر ئه‌م ڕه‌وته بن، ئه‌م دواکه‌وتووییه چاره‌سه‌ر نابێت و هه‌مو به‌رپرسانیش ده‌بێت هه‌وڵی چاره‌سه‌ر کردنی دۆخه‌که بده‌ن.
ڕه‌جه‌بی وتی: ئێسته له کوردستان کارێکی باش ئه‌نجام بووه و پارێزگارێکی کورد به ڕوانگه‌ی ئابوورییه‌وه هاتووه‌ته سه‌ر کار، ئه‌مه ده‌رفه‌تێکی باشه بۆ ئه‌وه‌ی کاری جدی له‌م پاریزگایه‌دا بکرێت.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ئه‌گه‌ر ئێمه خه‌ساری کۆمه‌ڵایه‌تی و بێ‌کاریمان نه‌بێت بیانییه‌کان هه‌ر جۆره پیلانێکیش دابڕێژن ناتوانن له دژی حکومه‌ت به‌کاری بێنن. که‌واته گرنگه که ئێمه بتوانین خه‌ساره‌کانی ئه‌م بواره چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: بۆ مێدیاکاری جۆری ڕه‌خنه کردنیش گرنگه، زۆر کات ده‌توانین ڕه‌خنه‌کان مێدیایی نه‌که‌ین و به خودی به‌رپرسان ڕایبگه‌یه‌نین.
فه‌رمانده‌ی سوپای به‌یتول موقه‌ده‌سی کوردستان له کۆتاییدا وتی:کوردستان له داهاتوودا ئه‌منیه‌تی و باشتر و باڵاترێکی ده‌بێت و هه‌موومان ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین تاکوو کێشه‌کانی ئه‌م پارێزگایه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ یه‌کتر چاره‌سه‌ر بێت. له‌م ڕێگه‌شدا مێدیاکان ڕۆڵێکی یه‌کجار گرنگ ده‌بینن.
بۆچوونی ئێوە