به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌مریکا بۆ جارێکی دیکه و بۆ ماوه‌ی ۱۲۰ ڕۆژ گه‌ماڕۆ ناڤۆکییه‌کانی سه‌ر ئێرانی ههڵسپاردهوه، به‌ڵام هاوکات چه‌ندین گه‌مارۆی دیکه‌ی به سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند.
واشنتۆن له دوایین ڕاگه‌یه‌ندراودا ئاماژه‌ی داوه گه‌ر له ماوه‌ی ۱۲۰ ڕۆژی داهاتوو به‌رجام له لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکاوه هه‌موار نه‌کرێته‌وه، یه‌کلایه‌نه له‌م ڕێککه‌وتنه ده‌کشێته‌وه. به‌ڵام هاوکات له‌گه‌ڵ واژۆ کردنی به‌رجام، ۱۴ که‌سایه‌تی و ڕێکخراوی ئێرانی دیکه له لایه‌ن ئه‌مریکاوه گه‌ماڕۆ دران که بریتین له:
ـ ئایه‌توڵا سادق ئامولی لاریجانی سه‌رۆکی ڕێکخراوی دادی ئێران.
ـ مورته‌زا ڕه‌زه‌وی، سه‌رۆکی کۆمپانیای ئینترنتی شه‌پۆلی سه‌وز (گرووپی پیشه‌ی به‌رگریکاری سوپای پاسدارانی ئێران)
ـ غوڵام ڕه‌زا زیایی، به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانی ڕه‌جاییشار
ـ یوهوآ شی و ژو یوئه چان از چین
ـ کۆمپانیا سرامیکی بوچۆ ئانگ له شانگهای
ـ کۆمپانیای ئینترنتی گرین وی‌و له کوالامپور
ـ پیشه‌ی ئاسمانی ئێران
ـ کۆمپانیای نوێژه‌ن کردنه‌وه‌ی باڵه‌فڕی ئێران
ـ ڕێکخراوی به‌رگری ئینترنتی و کۆمپیوتری سوپای پاسدارانی ئێران
ـ ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ئینترنت
ـ کۆمپانیای سیستمی نماد ئارمانی
ـ زیندان ڕه‌جاییشار
ـ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئینترنتی ئێران
ڕۆیترز هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه که واشنتۆن داوای کردووه که سیستمی مووشه‌کی ئێران ببێته به‌شێک له به‌رجام. ترامپ هه‌روه‌ها داوای کردووه که هه‌ر جۆره ڕێککه‌وتنێکی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران نابێت ماوه‌ی بهرسهرچوونی بۆ دیاری بکرێت و بۆ هه‌تا هه‌تایه ئێران مۆڵه‌تی ئه‌وه‌ی نابێت که ده‌ست بۆ چه‌کی ناڤۆکی ببات.
هه‌روه‌ها ئه‌مریکا داوای کردووه که پشکێنه‌ره‌کانی ئاژانسی ناڤۆکی ده‌بێت بتوانن، هه‌ر کات بیانه‌وێت و له هه‌ر شوێنێک که شکیان له سه‌ری هه‌بیت، پشکنین بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵاهنهش تاکوو به‌هار به بهورجام زیاد نه‌کرێت، واشنتۆن بۆ هه‌میشه له به‌رجام ده‌کشێته‌وه.
شایانی باسه که فه‌ڕه‌نسا، بریتانیا، ئا‌ڵمانیا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕۆژی پێنج شه‌مه داوایان له ئه‌مریکا کرد که به به‌رجام پێبه‌ند بێت.
بۆچوونی ئێوە