مەرجی ئێران بۆ پابەندبوونی بە بەرجام، پابەندبوونی ئەمریکایە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتەری خۆیدا نووسی: یەکێتی ئەورووپا بە باشی دەزانن کە مەرجی ئێران بۆ درێژەی پابەندیی بە بەرجام، پابەندبوونی رەواوی ئەمریکا بەو ڕێککەوتنەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە دانێشتنی ئەمڕۆی خۆی لە گەڵ بەرپرسانی ئەورووپایی لە برۆکسێل، لە تویتەرەکەیدا نووسی:

"ڕێککەوتنی قووڵی ئەمڕۆ لە برۆکسێل:

۱- ئێران پابەندە بە بەرجام؛

۲- خەڵکی ئێران تەواو مافی خۆیانە لە دەرئەنجام و دەسکەوتەکانی بەرجام بەهرەمەند بن؛

۳- هەر هەنگاوێک بەرجام لاواز بکات، قبووڵ ناکرێت. وێ وڵاتی ئەورووپیی (فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا) و یەکێتی ئەورووپا بە باشی ئاگادارن کە مەرجی ئێران بۆ درێژەی پابەندیی بە بەرجام، پابەندبوونی رەواوی ئەمریکا بەو ڕێککەوتنەیە.

News Code 15999

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =