لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لە گەڵ دۆناڵد ترامپ؛

ماکرۆن جەختی لە سەر پێبەند بوونی ئەمریکا بە بەرجام کرد

ناسەی هەواڵ: 4197329 -
سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لە گەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی خۆی، لە سەر گرنگایەتی پێبەند بوونی واشنتۆن بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئیمانۆیل ماکرۆن ڕۆژی پێنجشەممە لە وتووێژی تەلەفۆنی لە گەڵ دۆناڵد ترامپ لە سەر گرنگایەتی پێبەند بوونی ئەمریکا بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران ناسراو بە بەرجام جەختی کرد.

ماکرۆن لە کاتێکدا ئەو باسە دەڵێتەوە بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە هەمووان چاوەڕەوانی ڕاگەیاندنی بڕیاری کۆتایی کۆشکی سپی سەبارەت بە درێژ کردنەوە یا درێژ نەکردنەوەی گەمارۆکان بۆ سەر ئێرانن.

نووسینگەی سەرۆک کۆامری فەڕەنسا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ماکرۆن جارێکی تر جەخت کردنی فەڕەنسای بۆ بەڕێوە بردنی وردی ئەو ڕێککەوتننامە و گرنگایەتی لەبەرچاو گرتنی لەلایەن تەواوی لایەنە واژۆ کارەکانەوە ڕاگەیاند.

ناردنی بۆچوون

2 + 2 =