بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمان ؛

مافی پەرلەمانتاریی تورکیا لە لەیلا زانا سەندرایەوە

ناسەی هەواڵ: 4197309 -
لەیلا زانا پەرلەمانتاری هەدەپە، لە پەرلەمانی تورکیا مافی ئەندامێتی لێ سەندرایەوە، بەبیانووی ئەوەی وەک پێویست دەوامی نەکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نور باخچەکەپلی بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لە دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی تورکیادا ڕایگەیاند "لەیلا زانا لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ تا ٣٠ی نیسانی ٢٠١٧ بەشداری لە ٢١٢ دانیشتنی پەرلەمانی نەکردووە و بەو ھۆیەشەوە و بەپێی ماددەی ٨٤ی دەستووری تورکیا، دەنگدان لەسەر ڕاپۆرتی هاوبەشی ھەردوو لیژنەی دادپەروەری و دەستوور و بڕیاری سەرۆکایەتی دیوان لەمبارەیەوە ئەنجام درا".

هەر لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا لە کۆی ٣٢٤ پەرلەمانتار، ٣٠٢  پەرلەمانتار دەنگیاندا بە لێ سەندنەوەی متمانە و ٢٢ پەرلەمانتاریش ڕەتیانکردەوە.

بە گوێری زانیاریەک کە ئێن ئارتی بڵاویکردووەتەوە، لەیلا زانا ساڵی ١٩٦١ دا لەیلا زانا لەدایکبووە و هاوسەرگیری کردووە، لەگەڵ مەهدی زانا کە پێشتر سەرۆکی شارەوانی دیاربەکربووە و لەساڵی ١٩٨٠ بۆ ١٩٩٠ زیندانی کراوە.

لە ڕۆژی ١٩٩١/١١/٦ لەیلا زانا بۆ یەکەم جار بووە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و لەکاتی سوێند خواردندا بە کوردی قسەی کرد.

لە ڕۆژی ١٩٩٤/٣/٣ پارێزبەندی (حەسانەی) ئەندامێتی لە پەرلەمانی تورکیا لێسەندرایەوە و لە ڕۆژی ١٩٩٤/٣/١٧ لەگەڵ دوو کەسایەتیی سیاسییدا دەستگیرکرا، لە ڕۆژی ١٩٩٤/١١/٨ حکومدرا بە زیندانی کردن بۆ ماوەی ١٥ ساڵ و ئەندامێتی پەرلەمانی لێسەندرایەوە.

لە ماوەی زیندانی کردنیشیدا، خەڵاتی ئاشتیی ساخارۆفى پێبەخشرا. لە ڕۆژی ٢٠٠٤/٦/٨ دا لە زیندان ئازادکرا.

لە هەڵبژاردنەکانی ٢٦هەمین خولى پەرلەمانى تورکیا لە ١/١١/٢٠١٥ لەسەر لیستى پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) لە پارێزگای ئاگری خۆى بۆ پەرلەمان پاڵاوت و بۆ جاری دووەم لەو پارێزگایەوە بۆ ئەندامێتیى پەرلەمان هەڵبژێردرایەوە. 

ناردنی بۆچوون

1 + 13 =