ساڵی ۲۰۱٨ داواکاری بۆ نەوت بەرز دەبێتەوە

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا لە نوێترین بەراوردی خۆی ڕایگەیاند کە ساڵی ۲۰۱٨ داواکاری بۆ کڕینی نەوت بەرز دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز،  ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا بەراوردی کردووە کە لە ساڵی ۲۰۱٨ داواکاری بۆ کڕینی نەوت لە ئاستی جیهانیدا بەرز دەبێتەوە.ـ

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ساڵی داهاتوو نزیک بە ۱۰۰ هەزار بەرمیل زیاتر لە ساڵی ۲۰۱۷ نەوت دەفرۆشرێت.

لەم ڕاپۆرتەدا هەروەها هاتووە: داواکاری کڕینی نەوت بۆ ساڵی ۲۰۱۹ش بە ۱۰۱ ملیۆن و ۷٦۰ هەزار بەرمیل دەگات کە یەک ملیۆن و ٦٥۰ هەزار بەرمیل لە ساڵی ۲۰۱٨ زیاتر دەبێت.

ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی گران بوونی نرخی نەوت لە جیهاندا.

News Code 15994

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =