دابەزینی لە سەدا ٦٠ی بەفر و باران بارین لە ئێران

جێگری پاراستن و وەبەرهێنانی شەریکەی بەڕێوەبەریی سەرچاوەکانی ئاوی ئێران وتی: بە ئاوردانەوە لە دابەزینی لە سەدا ٦٠ی داکردنی بەفر و باران لە سەرتاسەری وڵات، ساڵێکی دژوارمان لە بەرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەبیبی وێرای شیکردنەوەی گرینگترین پلان و سیاسەتەکانی ڕاگەیێنەریی نوێی وەزارەتی نەوت لە بواری پاراستن و وەبەرهێنانی سەرچاوەکانی ئاویی ئێران ڕایگەیاند: بە ئاوردانەوە لە دابەزینی لە سەدا ٦٠ی داکردنی بەفر و باران لە سەرتاسەری وڵات، ساڵێکی دژوارمان لە بەرە و پێویستە خەزێنەی بەنداوەکان و سەرچاوەکانی ئاویی دیکەی وڵات بە دروستی بەڕیوەببرێن هەتا لەوبارەوە تووشی کێشە و گرفت نەیێن.

ناوبراو هەروەها جەختی لە زەروورەتی وەبەرهێنان لە سیستەمی ساماب و جێبەجێ کردنی پلانی بووژانەوە و هاوسەنگیی کەرتی سەرچاوەگەلی ئاوی ژێرزەوینی کرد.

News Code 15993

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =