کۆمپانیای پاپۆرەوانی بۆ ڕووداوی نەوتکیشی ئێرانی:

۳۰ مەلەوانی ئێرانی شوێن بزرن/هەموو توانای خۆمان بۆ رزگارکردنیان دەخەینە گەڕ

ناسەی هەواڵ: 4197038 -
پاپۆرەوانیی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەربڕینی ئەسەف و هاوخەمیی بۆ ڕووداوی دڵتەزێن و لە ناکاوی نەوتکێشی "سانچی" و ونبوونی ٣٠ کەس لە پیاوانی لێهاتوو و دلێری بواری دەریا، ڕایگەیاند: بە تەواو تواناوە بۆ رزگارکردن و پێوشوێن گرتنیان هەوڵ دەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاپۆرەوانیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا کە پاش ڕووداوی نەوتکێشی ئێرانی بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند: ڕووداوی دڵتەزێن و لە ناکاوی نەوتکێشی "سانچی" و ونبوونی ۳۰ کەس لە هاووڵاتیان و پیاوانی لێهاتووی بواری دەریا بووە هۆی دڵگرانی و خەمباریی هاوکارانیان لە گرووپی پاپۆرەوانیی کۆماری ئیسلامی ئێران.

کۆمپانیای پاپۆرەوانی لەو بەیاننامەدا ئاماژەی بەوەش داوە: ئەو ڕووداوە بیری هێناینەوە کە چۆن لە بنەماڵەی دەریایی وڵاتدا لە پەنای یەکتریداین و پشت بە یەکتری بەستووە، بە چەشنێک کە هەر شەپۆلێکی دەریای خرۆشانی چینی رۆژهەڵات لە نەوتکێشی سانچی دەکەوێت، لەش و گیانی هاوکارانیان لە پاپۆرەوانیی کۆماری ئیسلامی ئێران دەهەژیت. بەڵام ئەوە یەکەمجار نییە کە لە مێژووی پاپۆرەوانیی کۆماری ئیسلامی ئێراندا ڕووداوی لەو چەشنەمان بە سەردا دێت و ئێستاش وەک ڕابردوو لەو قەیرانە دڵتەزێنە تێپەڕ دەبین.

لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە: کۆمەڵەی پاپۆرەوانیی کۆماری ئیسلامی ئێران تەواو توانا و ئیمکاناتی خۆی لە پێناو یارمەتی گەیاندن بە ئۆپەراسیۆنی پشکنین و رزگارکردنی خۆشەویستانمان لە نەوتکێشی سانچی خستۆتە گەڕ و بەردەوامیش دەبین لەو کارە.

ناردنی بۆچوون

4 + 6 =