تورکیا بۆ پرسی کورد باڵوێزی ئەمریکای لە ئەنقەرە بانگهێشت کرد

ناسەی هەواڵ: 4196950 -
تورکیا بە هۆی پشتیوانی واشنتۆن لە کوردی سووریا باڵوێزی ئەمریکا لە ئەنقەرەی بانگهێشت کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، تورکیا بانگهێشتی باڵوێزی ئەمریکای لە ئەنقەرە کرد.

هۆکاری ئەم بانگهێشتەش پشتیوانی ئەمریکا لە کوردی سووریایە کە بەردەوام چەک و تەقەمەنیان بۆ ڕەوانە دەکات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی فەرمی ئەمریکا و تورکیا لەمبارەوە هیچ کاردانەوەیەکیان نەبووە و ئەم هەواڵەیان هێشتا پشت ڕاست نەکردووەوەتەوە.
 

ناردنی بۆچوون

1 + 12 =