ئەمریکا بە خواستی زایۆنییەکان ئێران گەمارۆ دەدات

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: ئەمریکییەکان بە خواستی زایۆنییەکان و دوژمنانی ئیسلام گەمارۆی ئابووری دەخەنە سەر ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەرپاسدار موحەمەد عەلی جەعفەری لە ڕێوڕەسمی هەفتەمین ڕۆژی شەهادەتی سەجاد شاه سەنایی وتی: شۆڕشی ئیسلامی هەر ئەو جۆرەی کە ڕێبەری شۆڕش وتیان، وێڕای پلانڕێژی بەربڵاوی دوژمنان ئەوەی لە بشێوییەکانی ئەم دواییانە سەلمێندرا سووکی ئەوان بوو.

جەعفەری وتیشی: فیتنەی ئەم دواییانە سێهەمین فیتنەی ناوخۆیی دژی شۆڕشی ئیسلامی بوو و هەر ئەو جۆرەی کە ڕێبەر وتیان ئەوە ئاکامی ٤٠ ساڵەی نەتەوەی ئێران بەرانبەر دوژمنانە، شەڕی نەتەوە لەگەڵ دژە نەتەوە و ئێرانی لە گەڵ دژە ئێرانی.

ناوبراو وتی: خەڵک لە دژایەتی لە گەڵ ئاوەها جووڵەیەک لە پاڵپشتی دەسەڵات و ئیدانەی کردنی دژە شۆڕش ڕێپێوانیان کرد کە ئەوە نیشانەی ئاگاهی، ئیمانە کە ئەمڕۆ ئاڵای ئیسلامیان لە دنیا بەرز کردووەتەوە.

جەعفەری زیادی کرد: کەم و کۆڕیامن هەیە بەڵام هەر شۆڕشین و خەڵکی ئێمە ئەوەی سەلـاندووە و لە داهاتووش دەیسەلمێنێت.

News Code 15988

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =