بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز هه‌جده‌کی کرمانی هه‌ژانده‌وه‌

ناسەی هەواڵ: 4196722 -
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوڕی ۵.۱ ڕیشته‌ر که‌مێک پێش ئێستا هه‌جده‌ک له‌ نزیکی شاری کرمانی له‌رانده‌وه‌.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌ هێز کاتژمێر ۶ و ۴۸ خوله‌کی به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه‌ شاری کرمانی هه‌ژاند و خه‌ڵک له‌ ترسدا ڕژنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان.

گوڕی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌ ۵.۱ ڕیشته‌ر تۆمار کراوه‌ و قووڵایه‌که‌ی له‌ ۱۰ کیلۆمه‌تری زه‌ویدا بووه‌ و هێشتا خه‌ساره‌کانی ڕانه‌گه‌یێندراوه‌.

له‌ ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا هه‌جده‌ک به‌ سێ بوومه‌له‌رزه‌ی سه‌رووی ۶ ڕیشته‌ری هه‌ژاوه‌.

ناردنی بۆچوون

1 + 17 =