ئه‌مریکا له‌ دژی که‌سایه‌تی و کۆمپانیا ئێرانییه‌کان گه‌ماڕۆی نوێ ده‌سه‌پێنێت

به‌رپرسێکی باڵای ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌گه‌ری هه‌ڵسپاردنی دووباره‌ی گه‌ماڕۆ ناڤۆکییه‌کان، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا گه‌ماڕۆی نوێ له‌ دژی که‌سایه‌تی و کۆمپانیا نوێیه‌کان ده‌سه‌پێنێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، به‌رپرسێکی باڵای ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا وتی: ئه‌گه‌رچی ڕاوێژکاره‌کانی ترامپ پێیان ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ دووباره‌ گه‌ماڕۆ ناڤۆکییه‌کان هه‌ڵسپێرێت، به‌ڵام خۆی به‌م کاره‌ ڕازی نییه‌ و له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژکاره‌ ئه‌منییه‌کانی له‌مباره‌وه‌ بڕیار بدات.

ئه‌م به‌رپرسه‌ ئه‌مریکاییه‌ به‌ ڕۆیترز وتی: ڕاوێژکاره‌کانی ترامپ پێیان وتووه‌ که‌ ڕۆژی هه‌ینی دووباره‌ گه‌ماڕۆ ناڤۆکییه‌کانی سه‌ر ئێران به‌ پێی به‌رجام هه‌ڵسپێرێته‌وه‌.

به‌ڵام ئه‌م به‌رپرسه‌ ئه‌مریکاییه‌ زیادی کردووه‌: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ترامپ ئه‌م کاره‌ش بکات، گه‌ماڕۆی نوێ له‌ دژی ئێران ده‌سه‌پێنێت.

شایانی باسه‌ که‌ ئاسۆشیه‌تێدپرێس ڕایگه‌یاند که‌ ترامپ ڕۆژی هه‌ینی جارێکی دیکه‌ گه‌ماڕۆ ناڤۆکییه‌کانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌سپێرێت و درێژه‌ به‌ به‌رجام ده‌دات.

هه‌ڵسپاردنی گه‌ماڕۆ ناڤۆکییه‌کانی ئێران له‌ ۱۴ی جولای ۲۰۱۵وه‌ ده‌ستی پێ کردووه‌ که‌ به‌رجام له‌ لایه‌ن ئێران و ۵ وڵاتی گه‌وره‌ی جیهان واژۆ کرا، ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ له‌ سه‌رده‌می باراک ئۆباما ئه‌نجام بوو، ترامپ دژی ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌یه‌ و چه‌ندین جار هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی داوه‌.

News Code 15982

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =