بەڕێوەبەری ئامازۆن دەوڵەمەندترین کەسی جیهانه‌

سه‌روه‌ت و سامانی جێف بزۆس گه‌یشتووه‌ته‌ ۱۰٥.۱ ملیار دۆلار و ئیستا دەوڵەمەندترین کەسایەتی جیهانه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سی نێت، جێف نێت بەڕێوەبەری ئامازۆن بە دەوڵەمەنترین کەسایەتی جیهان دەرچوو.

لە میانەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بایەخی پشکەکانی ئامازۆن زیاترین ئاستی تۆمار کرد و ئاستی ۱۰٥.۱ ملیار دۆلاری تێپەڕاند.

لە ۱۲ مانگی ڕابردوودا پشکی ئامازۆن ٥۷ لە سەد زیادی کردووە. هەروەها لە میانەی مانگی یەکەمی ساڵی ۲۰۱٨ پشکی ئامازۆن ٦.٦ لە سەد زیادی کردووە.

ئەمە لە حاڵێک دایە بایەخی داراییەکانی بیل گیتس کاتی خۆی تەنیا بە ۱۰۰ ملیار دۆلار گەیشت. تاکوو حەفتەی ڕابردووش داراییەکانی بیل گیتس ۹۳ ملیار دۆلار بوو.

هەڵبەت بە پێی ڕاپۆرتەکان ئەگەر بیل گیتس سەدان ملیار دۆلاری خۆی بە خاڵکی هەژار نەدەبخشی ئێستە داراییەکانی لە سنووری ۱٥٥ ملیاردۆلاریش تێدەپەڕی.

News Code 15979

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =