نتانیاهۆ: 

ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ ده‌ڕوات ترامپ ئه‌م حه‌فته‌یه‌ له‌ به‌رجام بکشێته‌وه‌

ناسەی هەواڵ: 4196545 -
مێدیاکانی ڕژیمی زایۆنی ڕایانگه‌یاند: سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌م ڕژیمه‌ وتوویه‌تی که‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ ده‌ڕوات ترامپ ئه‌م حه‌فته‌یه‌ له‌ به‌رجام بکشێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ مه‌یادین، مێدیاکانی ڕژیمی زایۆنی پاگه‌ندیان کرد: بینامین نتانیاهۆ له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ باڵوێزه‌کانی وڵاتانی ئه‌ورووپایی ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر له‌ پێناو هه‌موار کردنه‌وه‌ی به‌رجام هه‌نگاو هه‌ڵنه‌گرن ئه‌مریکا له‌ به‌رجام ده‌کشێته‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، نتانیاهۆ له‌م دیداره‌ وتی: ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ ڕاسته‌قینه‌ بوونی هه‌یه‌ که‌ ترامپ ئه‌م حه‌فته‌یه‌ چه‌ند بڕیارێک سه‌باره‌ت به‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران بگرێت.

پێشتر ئه‌ورووپاییه‌کان و ئێران به‌ ده‌یان جار جه‌ختیان کردووه‌ که‌ به‌رجام گۆڕانکاری تێدا ناکرێت.

ناردنی بۆچوون

3 + 8 =