وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ڕایگەیاند:

دەستگیری ژمارەیەک تیرۆریست کە دەستیان لە بشێوییەکانی ئێران بووە

ناسەی هەواڵ: 4196416 -
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند:سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان(د. خ) توانیان ژمارەیەکی تر لە هۆکارانی تیرۆریست کە ڕۆڵی ئیجابیان بووە لە بە ئاژاوە کردنی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە، دەستگیر کردووە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ئیتلاعات بە دەرکردنی راگەیێندراوێک، ئاشکرای کرد کە لە ماوەی جەند ڕۆژی رابردوودا توانیویانە  ژمارەیەک تیرۆریست و دژە شۆڕش دەستگیر بکەن.

لەو راگەیێندراوەدا هاتووە:وەزارەتی ئیتلاعات بە کەڵک وەرگرتن لە زانیاریەکانی خەڵک هەندێ لە دەستوپەیوەندەکانی بشێوی، ئااژاوە، کوشتن و لێدانی خەڵک و هیزەکانی پۆلیس بە چەکی سارد و گەرم، کاول کردن و شکاندنی سامانی گشتی و بشێوێنەرانی ئاسایشی گشتی کۆمەڵگامان دەستگیر کردووە.

ڕاشگەیێندراوە کە لە سەردەشت گرووپێکی تیرۆریستی دەستگیر کراوە کە سێ پارچە کڵاشنیکۆف و ڕێژەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنیان پێ بووە.

 هەروەها تۆمەتبارێک بە ناوی م. ق دەستگیر بووە کە ۱۴۷ چاشنی تەقەمەنی و ۴۰ ماکی تەقینەوەی لەگەڵدا بووە لە وەرامین. کەسێکی دژە شۆڕش بە ناوی ح. ئا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا شێوازی دروست کردنی تەقەمەنی فێری خەڵک دەکرد.

بەشێکتر لە کارەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لەم ڕۆژانە ناسینەوەی ماڵێکی گرووپی و دەستگیری سێ کەس کە پەیوەندیان بە گرووپەکانی دژە شۆڕشەوە بووە لە ئەورووپا کە خەریکی دروست کردنی کۆکتل مۆلۆتۆف بوونە. و هەروەها دەستگیر تۆمەتبارێکی ناسراوە کە چەک و سپرەی بیبەری بە ئاژاوەچیان داوە و دەستگیری ژامرەیەک لەوانەی کە خەڵکاین هانداوە بۆ بەشداریی لە بشێوییەکان لە پارێزگاکانی وڵات.

هەروەها ئاماژە دراوە کە ئەو کەسانەی وێنە بشێوییەکانیان بۆ میدیا دژە شۆڕشەکان ناردووە لە ڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە و ئەوانەش کە ناوەندە مەزەبییەکان و ماڵ و سامانی خەڵکیان ئاگر داوە و کاولیان کردووە دەستگیر کراون. دەستگیری شانەی ئۆپراسیۆنی ئاژاوەچییەکان لە ئیزە و دەستگیری تۆمەتبارێک بە ناوی م. س کە ویستوویەتی ماڵی بەرپرسێکی ئەم شارە بسووتێنێ.

 ناسینەوە و دەستگیری ۳ کەس لە پاریزگای فارس و دۆزینەوەی ژمارەیەکی زۆر جیهازاتی تەقینەوەیی بۆ دروست کردنی کۆکتل مۆلۆتۆف و بەیاننامەی توند وتیژ بۆ ورووژاندنی خەڵک یەکێکی تر لە کارەکانی ئەم وەزارەتە بووە.

ناردنی بۆچوون

3 + 2 =