وەزیری بەرگری ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا:

بە دڵنیاییەوە تۆڵەی سەختی ئەم خەسارانە لە ئەمریکا دەسێنینەوە

ناسەی هەواڵ: 4196328 -
وەزیری بەرگری جەختی کرد: ئەمریکییەکان لە هەر کوێ خەسارێکیان داوە لە ئێران وەڵامی توندیان وەرگرتووە و ئەم جارەش بە دڵنیاییەوە وەریدەگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری و پێشتوانی هێزە چەکدارەکان پیش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە گەشەی ڕۆخەکانی موکران وتی: ڕۆخەکانی موکران یەکێک لە بەشەگرنگ و پڕ بەستێنەکانی ئێرانە کە بە هۆی دۆخی هێزە چەکدارەکان لە ئەوێ بەرپرسایەتی کارگرووپێک کە ئاوەدانی موکران درێژە دەدات، لە ئەستۆی هێزە چەکدارەکان و وەزارەتی بەرگری سپێردراوە.

وەزیری بەرگری وتیشی: بۆ گەشەی بەستێنەکانی ڕۆخەکانی موکران وەکوو ساڵی ڕابردوو گەڵاڵەی بەشمان هەیە و لە بەشی نەوت، گاز و پێترۆشیمیش خەریکی ئەنجامی کاری باشین.

ناوبراو سەبارەت بە قسەکانی ڕێبەریش لە سەر ئەوەی کە ئەمریکا تاوانی ئەو خەسارانەی چەند ڕۆژی دوایی دەدات، وتی: ئێران وەکوو وڵاتێکی سەربەخۆ هەمیشە نیشانی داوە توانای ئەو جۆرە خەسارانەی نییە.

حاتەمی وتیشی: شتێک کە ڕێبەری شۆڕش وتیان هەر ئەو ئەزموونەیە کە چەندین جار ئەمریکییەکان بینیویانە؛ لە هەر کوێ خەسارێکیان داوە لە ئێران وەڵامی توندیان وەرگرتووە و ئەم جارەش بە دڵنیاییەوە وەریدەگرن.

ناردنی بۆچوون

4 + 0 =