ئیتالیا و ئێران گرێبەستی سەرمایەدانەریی ٥ ملیارد یۆرۆیی واژۆ دەکەن

ناسەی هەواڵ: 4196203 -
ئیتالیا و ئێران رۆژی پێنج‌شەممە گرێبەستێکی سەرمایەدانەری بە بایەخی ٥ ملیارد یۆرۆ واژۆ دەکەن و بە پێی ئەو گرێبەستە کۆمپانیاگەلی ئیتالی لە ئێراندا سەرمایەدانەری دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، سەرچاوەیه‌کی ئاگادار لە خزێنەداریی ئیتالیا لە ڕێککەوتن و واژۆکرانی گرێبەستێکی سەرمایەدانەری بە بایەخی ٥ ملیارد یۆرۆ لە نێوان ئێران و ئیتالیا لە رۆژی پێنج‌شەممەی ئەم حەوتەیە هەواڵی دا و ڕایگەیاند کە بە پێی ئەو ڕێککەوتنە ڕۆم یارمەتیی کۆمپانیاگەلی ئیتالی دەدات کە لە ئێراندا سەرمایەدانەری بکات.

ئەو سەرچاوە راشیگەیاند کە لەو ڕێککەوتننامەیەدا پێشبینی کراوە کە پەیوەندیی بانکی و گوژمەیی لە نێوان هۆڵدینگی دەوڵەتیی ئینۆیتالیا و دوو بانکی ئێرانی ساز بووە بۆ ئەوەی کۆمپانیاگەلی ئیتالی بتوانن فایناسی پڕۆژەکانیان لە ئێراندا جێبەجێ بکەن.

ئەو گرێبەست و ڕێککەوتنە لە لایەن باڵی سەرمایەدانەریی ئینۆیتالیا و دوو بانکی ئێرانی کە بریتین لە بانکی پیشە و کانگا و بانکی خاوەرمیانە واژۆ دەکرێت.

ئینۆیتالیا دوو هێڵی گوژمەیی لە گەڵ ئەو دوو بانکە ئێرانییە دەکاتەوە و دەوڵەتی ئێرانیش فایناسی پڕۆژەکان دەستەبەر دەکات.

ناردنی بۆچوون

8 + 4 =