ئاژانسی ئانادۆڵو پاگەندەی کرد:

ئه‌مریكا سوپایه‌كی ڕێکخراو لە شەڕڤانانی کوردی سووریا دروست ده‌كات

ناسەی هەواڵ: 4196093 -
ئاژانسی هەواڵی ئانادۆلوی تورکیا پاگەندەی کرد کە په‌یه‌ده‌ به‌ پاڵپشتیی ئه‌مریكا هەوڵی دامه‌زراندنی سوپایەک لە ژێر ناوی سوپای باکوور دەدا و لە یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا ۴۰۰ كه‌س بۆ ئەو مەبەستە مەشقی سەربازیان پێ‌کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا و ده‌زگای هه‌واڵگری سی ئای ئه‌ی لە یەکەم هەنگاوی دامەزراندنی هێزێکی نوێ لە پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا (پەیەدە) له ‌ژێر ناوی "پارێزه‌ری سنوور"، مه‌شق و ڕاهێنانیان بە ۴۰۰ ئه‌ندامی یه‌په‌گه له‌ نزیك به‌نداوی تشرینی سه‌ر ڕووباری فورات لە رۆژهه‌لاتی حه‌له‌ب و كه‌مپی سه‌باحولخه‌یری باشووری حه‌سه‌كه‌ کردووە.

ئه‌و ۴۰۰ كه‌سه‌ی مه‌شقی تایبه‌تیان وه‌رگرتووه‌، تەڤلی پێكهاته‌كانی YAT و HAT وەک دوو یه‌كەی دژه‌ تیرۆر کە په‌یه‌ده‌ له‌ ۲۰۱۴ دایمه‌زراندوون، بوون. لەمناوە ئەمریکا بە پێدانی چەک و جیهازاتی شەڕ بە پەیەدە لە ۲۰۱۶ه‌وه‌ و دانانی پلانی ڕاهێنانی تایبەتی سەربازی بە هێزەکانی یەپەگە، هەوڵی دروست کردنی سوپایه‌كی ڕێکخراو لەو حزبه دەدات.

ئانادۆلو بە گێڕانەوە لە "سەرچاوەگەلێکی باوەرپێکراو" ئیدعایشی کردووە: مەشقی تیمەکان لە لایەن پسپۆرانی ئەمریکییەوە ئەنجام دەدرێت و سی ئای ئه‌ی و پێنتاگۆن بۆ ئه‌و پێكهاته‌ نوێیه‌ دوایین پێداویستی ته‌كنه‌لۆژیای بێ ته‌ل، ویستگه‌ی گوێگرتن و هێمای هه‌واڵگری بۆ په‌یه‌ده‌ ده‌گوازێته‌وه‌.

ڕێکخراوی نوێی (YAT) کە لە لایەن ئەمریکاوە پرۆگرامیان بۆ کراوە، لای پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا بە "سوپای باکوور" ناسراون و هەر لە ئێستاوە چالاکییەکان و لەوان گوێگرتن لە بنکەی پۆلیسی سنووری تورکیایان دەستپێکردووە.

سوپای باکوور لە قۆناغی یەکەمدا ڕەوانەی ئەو ناوچانە دەکرێن کە لە لایەن رێکخراوەکەوە کۆنترۆڵ کراوە و هاوکات لە گەڵ دەوڵەتی سووریاش سنووریان هەیە لەوانە کۆبانی، گرێ سپی، رەسولەین و مالیکیە و پاشان لەوێوە بەرەو شارۆچکەی عەفرین لەسەر سنووری سووریا دەگوازرێنەوە.

ناردنی بۆچوون

2 + 11 =