سه‌رۆکی مه‌جلیسی باڵای عێراق:

ئه‌مریکا له‌ هه‌وڵی جیا کردنه‌وه‌ی ناوچه‌ کوردنشێنه‌کانی سووریایه‌

ناسەی هەواڵ: 4195787 -
سه‌رۆکی مه‌جلیسی باڵای عێراق له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی ڕایگه‌یاند: ئێسته‌ ئه‌مریکا له‌ دوای دابه‌ش کردنی سووریا و جیا کردنه‌وه‌ی ناوچه‌ کوردنشینه‌کانه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، هومام حه‌مودی، سه‌رۆکی مه‌جلیسی باڵای عیراق له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی، ڕاوێژکاری نێونه‌ته‌وه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران وتی: له‌م دیاره‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسی ناوچه‌که‌ و ڕۆڵی ئێران له‌ به‌رانبه‌ر شاری قودس و سیاسه‌تی ئه‌مریکا گفتوگۆمان کرد.

حه‌مودی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق وتی: هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراق هه‌وڵ ده‌دات که‌ به‌ پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمان له‌ کاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ بچێت. 

ئه‌و له‌ وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ که‌ ئایا ئه‌مریکا له‌ دوای دابه‌ش کردنی سووریایه‌، وتی: ئه‌مریکا پێشتریش له‌ دوای دابه‌ش کردنی عێراق بوو، به‌ڵام چون له‌و کاته‌دا تیرۆریسته‌کان له‌ عێراق بوون، پشتیوانی له‌ ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان نه‌کرد.

جه‌ختیشی کرد: ئه‌مریکا له‌ دوای ئه‌وه‌ بوو عێراق بۆ سێ به‌شی کورد و سونه‌ و شیعه‌ دابه‌ش بکات که‌ به‌م ئامانجه‌ نه‌گه‌یشت چون له‌و کاته‌دا دابه‌ش بوونی عێراق له‌ به‌رژوه‌ندی ئه‌مریکا نه‌بوو، که‌واته‌ ئه‌وان ئه‌م بڕیاره‌ی خۆیان دوا خست.

سه‌رۆکی مه‌جلیسی باڵای عێراق جه‌ختی کرد: ئێسته‌ ئه‌مریکا له‌ دوای دابه‌ش کردنی سووریا و جیا کردنه‌وه‌ی ناوچه‌ کوردنشینه‌کانه‌، به‌ڵام وه‌ک چۆن له‌ عێراق شکستیان هێنا، بێ گومان له‌ سووریاش شکست دێنن.

ناردنی بۆچوون

1 + 12 =