ڕێژه‌ی بێکاری لاوانی خوێنەوار ۴۶ له‌ سه‌ده‌/مه‌ریوان زیاترین بێکاری هه‌یه‌

جێگری ئامار و زانیارییه‌کانی ڕێکخراوی به‌ڕێوه‌به‌ری و پلانی کوردستان وتی: ڕێژه‌ی بێکاری لاوانی خوێنەوار له‌ ته‌مه‌نی ۱۵ بۆ ۲۴ ساڵ له‌ شاری سنه‌ ۴۶.۹ له‌ سه‌ده‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مه‌سعوود سالمی بۆکانی دوێنێ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هه‌لی کاری شاری سنه‌ وتی: به‌ پێی ئاماره‌کانی ساڵی ۹۵ی هه‌تاوی ڕێژه‌ی دانیشتوانی شاری سنه‌ ۵۰۱ هه‌زار که‌سه‌ و ئه‌و چینه‌ی ئێمه‌ کاریان له‌ سه‌ر ده‌که‌ین ته‌مه‌نیان له‌ ۱۰ ساڵ به‌ره‌و ژووره‌.

ئه‌و زیادی کرد: له‌ سنه‌ ۴۲۵ هه‌زار که‌س له‌ سه‌رووی ۱۰ ساڵ ته‌مه‌نیان هه‌یه‌. ۳۱ هه‌زار بێکار له‌ سنه‌ بوونی هه‌یه‌ که‌ ۱۷.۶ له‌ سه‌دی ڕێژه‌ی دانیشتوانی پارێزگای کوردستانه‌. مه‌ریوان به‌ زیاترین ڕێژه‌ی بێکاری، ۲۸.۶ له‌ سه‌د بێکاری هه‌یه‌ و دواجار سنه‌ پله‌ی دووهه‌می هه‌یه‌.

جێگری ئامار و زانیارییه‌کانی ڕێکخراوی به‌ڕێوه‌به‌ری و پلانی کوردستان وتی: ۷۸ له‌ سه‌دی بێکاره‌کان له‌ سنه‌ نیشته‌جێن و باقییه‌که‌یان له‌ گونده‌کانی سنه‌ن. به‌ گشتی له‌ شاری سنه‌ ۴۱۴ هه‌زار که‌س له‌ ناو شاری سنه‌ نیشته‌جێن و که‌متر له‌ ۱۰۰ هه‌زار که‌س له‌ گونده‌کانی سنه‌ ده‌ژین.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ڕێژه‌ی بێکارری له‌ خودی شاری سنه‌ ۱۸.۸ و له‌ گونده‌کان ۱۲‌.۲ه‌. ۷۰ له‌ سه‌دی بێکاره‌کان پیاون و ۳۰ له‌ سه‌دی ژنانن. زیاترین ڕێژه‌ی بێکاری له‌ ته‌مه‌نی نێوان ۱۵ بۆ ۲۹ ساڵییه‌. ڕێژه‌ی که‌سانی نه‌خوێنه‌وار ۷ له‌ سه‌ده‌ و که‌سانی خوێنه‌وار زیاتر له‌ ۱۸ له‌ سه‌د بێکارن.

ئه‌و له‌ کۆتایدا وتی: چوار هه‌زار و ۹۷۷ خوێنه‌وار له‌ سنه‌ بێکارن که‌ ۴۴.۹ له‌ سه‌دی خوێنه‌وارانی شاره‌که‌ له‌ خۆ ده‌گرێت. هه‌روه‌ها له‌ ناو گونده‌کان به‌شی که‌ڵاترزانی سنه‌ زیاترین ڕێژه‌ی بێکاری گونده‌کانی سنه‌ی له‌ خۆ گرتووه‌.

News Code 15914

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =