خرۆشی کوردستانیه‌کان لە ئیدانە کردنی بشێوییەکانی ئێران

کوردستانیه‌کان ئەمڕۆ بە ئامادە بوونیان لە ڕێپێوانی ناڕەزایەتی، بشێوییەکانی ئەم دواییانەی دژبەرەکانی شۆڕشیان ئیدانە کرد و جارێکی تر نیشانیان دا هەروا بایەخەکانی ئیسلام و شۆڕش دەپارێزن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەڵکی کوردستان ئەمڕۆ لە تەواوی شارەکانی پارێزگا هاتنە سەر شەقام و ناڕەزایەتی خۆیان دژی ئیستکباری جیهانی و پاڵپشتی و پشتیوانی لە شۆڕشی ئیسلامیان راگەیاند.

تەواوی چین و توێژەکانی خەڵک لە پیر و لاو، ژن و پیاو ئەمڕۆ لە سنە ڕێگای ئازادی تا گۆڕەپانی شۆڕشیان بڕی و دروشمی ئێمە هەموومان پێکەوەین و لە پشتی ڕێبەرین، کوردستان بەخەبەرە و دژی هەر جۆرە بشێوییەکە و ... وتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی هەواڵنێرەکانی مێهر لە شارەکانی تری پارێزگای کوردستان، ئەمڕۆ ڕێپێوانی ناڕەزایەتی بەڕێوە چوو.

News Code 15897

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =