ڕۆحانی:

ڕیشه‌ی کێشه‌کان دووری به‌رپرسان له‌ به‌ره‌ی گه‌نجی وڵاته‌

ناسەی هەواڵ: 4194098 -
سه‌رۆک کۆماری ئێران ڕیشه‌ی کێشه‌کانی به‌ دوور بوونی به‌رپرسان له‌ به‌ره‌ی گه‌نج زانی و وتی: ۳۰۰ هه‌زار میلیارد تمه‌ن بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی کاری گه‌نجان له‌ به‌رچاو گیراوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر حه‌سه‌ن ڕۆحانی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ له‌ دیداری وه‌زیر ئابووری و جێگره‌کانی  ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌رکی سه‌ره‌کی هه‌موو ئێمه‌ خزمه‌ت به‌ ئایین، شۆڕش، وڵات و گه‌له‌.

وتیشی: کێشه‌ی بێکاری و هه‌ژاری به‌ دروشم چاره‌سه‌ر نابێت. هه‌موان ده‌بێ بچینه‌ ناو ژوورێکی شووشه‌یی تا خه‌ڵک ببینن و بزانن.

 ئه‌و ره‌خنه‌یشی گرت که‌ نابێ ناوه‌ندی ده‌نگ و ره‌نگ ته‌نیا بێژه‌ری بۆچونی لایه‌نێک بێت، به‌ڵکوو ده‌بێ ده‌نگی گه‌ل بێت.

دووپاتیشی کرده‌وه‌ که‌ ده‌بێ خه‌ڵک ده‌ستیان به‌ ئینترنێت و تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بگات و نابێ هه‌مبه‌ر ژیان و کار و کسمی خه‌ڵک خه‌مسارد بین.

 وتیشی: له‌ بودجه‌ی ساڵی داهاتووی وڵاتدا بۆ نه‌هێشتنی هه‌ژاری  چه‌ندین بڕگه‌مان داناوه‌ و ۳۰۰ میلیارد تمه‌نمان له‌ به‌رچاو گرتووه‌.

ناردنی بۆچوون

7 + 6 =