سه‌رمایه‌دانه‌ری ته‌نیا ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ر یی کێشه‌ی بێکاریه‌

فه‌رمانداری سنه‌ ڕایگه‌یاند: سه‌رمایه‌دانه‌ری ته‌نیا ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ر کردنی بێکارییه‌ و ده‌بێت به‌رپرسانی بانکه‌کان پشتیوانی ته‌واو له‌ سه‌رمایه‌دانه‌ری بکه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئیبراهیم زارعی، فه‌رمانداری شاری سنه‌ ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی بێکاری زۆر هه‌ستیاره‌ و پێویسته‌ به‌ دروستی لێکبدرێته‌وه‌ و ده‌وڵه‌ت ناتوانێت هه‌موو خه‌ڵک دابمه‌زرێنێت. 

ئه‌و زیادی کرد: یارمه‌تی دانی که‌رتی تایبه‌ت و ڕه‌خساندنی هه‌لی کار ته‌نیا ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ر کردنی بێکارییه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌بێت له‌ لایه‌ن به‌پرسانه‌وه‌ ئاوڕی جدی لێبدرێته‌وه‌. به‌م ئاماره‌ ده‌بێت بچینه‌ لای سه‌رمایه‌دانه‌ره‌کان و داوایان لێبکه‌ین که‌ له‌ به‌شی کار و پیشه‌دا سه‌رمایه‌دانه‌ری بکه‌ن.

زارعی هه‌روه‌ها وتی: یه‌کێک له‌ ڕێگه‌کانی سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌ پارێزگای کوردستان ئه‌وه‌یه‌ که‌ بانکه‌کان باشتر هاوکاری سه‌رمایه‌دانه‌ره‌کان بکه‌ن. کۆبوونه‌وه‌ی زۆر له‌م پارێزگایه‌ ئه‌نجام بووه‌ که‌ تاکوو ئێسته‌ ئه‌نجامی نه‌بووه‌ و ده‌بێت کۆبوونه‌وه‌ی زیاتر ئه‌نجام ببێت تاکوو سه‌رمایه‌دانه‌ره‌کان له‌ کاری خۆیان ئه‌رخه‌یان بن.

فه‌رمانداری سنه‌ وتی: داوا له‌ بانکه‌ سه‌ره‌کییه‌کان ده‌که‌م ئه‌و گه‌ڵاڵانه‌ی به‌ ئه‌وان دراوه‌ هه‌چی زووتره‌ قه‌رز به‌ خاوه‌ن کاره‌کانیان بدرێت.

News Code 15892

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =