هه‌وڵی هه‌ندێ لایه‌ن بۆ دژایه‌تی نێوان سوپا و حه‌شد شکستی هێنا

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ هه‌ندێ لایه‌ن هه‌وڵ له‌ ئارادا بوو تاکوو سوپای عێراق ڕووبه‌ڕووی حه‌شدی شه‌عبی بکاته‌وه‌ که‌ شکستی هێنا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی سومرییه، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی ڕایگه‌یاند که‌ هه‌وڵی هه‌ندێ لایه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕوو کردنه‌وه‌ی سوپا عێراق و حه‌شدی شه‌عبی شکستی هێناوه.

حه‌یده‌ر عه‌بادی جه‌ختی کرد که‌ به‌ بوونی گه‌نده‌ڵکاران خزمه‌تگوزارای ناکرێت و ده‌بێت چاکسازی بکرێت.

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی کۆنفڕانسێکدا له‌ ژێر ناوی سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ که‌ له‌ نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌ چوو، وتی: نابێت فیداکاری خه‌ڵکی عێراق له‌ بیر بکه‌ین و ده‌بێت له‌م ئه‌زمونه‌ سه‌خته‌ که‌ڵک ببه‌ین و ده‌ست به‌ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ بکه‌ین. هه‌روه‌ها به‌رپرسیاریه‌تی ته‌نیا ده‌بێت له‌ خزمه‌تی خه‌ڵکدا بێت.

ئه‌و زیادی کرد: له‌ به‌رانبه‌ر هه‌وڵی جیابوونه‌وه‌ سه‌رکه‌وتین و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی عێراق به‌ یه‌ک شێوه‌ هه‌ڵسوکه‌وتمان کرد و هیچ جیاوازیه‌ک له‌ نێوانیاندا نییه‌ و به‌رپرسانیش ده‌بێت هه‌ر وه‌ها هه‌ڵسوکه‌ت بکه‌ن.

حه‌یده‌ر عه‌بادی جه‌ختی کرد: نابێت له‌ نێوان چینه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی وڵات جیاوازی دابنین. بڕێک هه‌وڵی زۆریان دا تاکوو دژایه‌تی له‌ نێوان حه‌شد و سوپای عیراق دروست بکه‌ن، به‌ڵام شکستی هێنا. هه‌موو ئه‌مانه‌ هێزی سه‌ربازین و له‌ ژێر فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانن.

News Code 15884

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =