ناسکترین له‌پ تاپی جیهان به‌رهه‌م هێنرا

بەرهەم هێنەرێکی کۆمپیۆتەرە تاکەکه‌سیەکان لەم دواییانەدا لەپ تاپێکی بە ئەستووری٨.٩٨ میلیمەتر چێ کردووە. ئەو کۆمپانییە پاگەندە دەکات ئەوە ناسکترین لەپ تاپی جیهانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ورج، کۆمپانیای ئیسر دەیەوێت لە پیشانگای بەرهەمە ئەلکترۆنیکییەکانی ئەمساڵ نموونەیەک لە لەپ تاپی swify  ڕوونوێنی بکات. ئەو دەزگایە بە ئەستووریی ٨.٩٨ میلی مەتر تەنانەت لە نموونەی پێشووشی ناسکترە. ئەو کۆمپانیایە پاگەندە دەکات کە ئەوە ناسکترین لەپ تاپی جیهانە.

ئەو دەزگایە بە ٨ گیگابایت ڕەم و ٢٥٦ گیگابایت جه‌مێنه‌ری پاشکەوتی PCLE SSD تەیار کراوە.

لە لایەکی تریشەوە مۆنیتۆری دەزگاکە لە ١٣.٣ ئینچ بە ١٤ ئینچ بەرز بووەتەوە بەڵام کوالێتییەکەی هەر ١٠٨٠ پیکسێڵە. بەڵام یەکێک لە تایبەتمەندییە باشەکانی swify   ە کە بۆ بەکارهێنەرەکان سەیر دەبێت، توانای پێوەندی 4G LTE ە کە لە نێوان لەپ تاپەکانی ئێستا بە دەگمەن دەبینرێت.

نرخی ئەو لەپ تاپە ١٦٩٩ دۆلارە.

News Code 15883

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =