لە سەدا ٩٠ی ئاوارەکانی ڕۆهینگیا تووشی بەدخۆراکین

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە زیاتر لە سەدا ٩٠ی ئاوارەکانی ڕۆهینگیا کە میانمار هەڵاتوونەتە بەنگڵادێش، سەرەڕای وەرگرتنی یارمەتیی خۆراکی، تووشی بەخۆراکین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە توێژینەوەکان نیشان دەدەن کە لە سەدا ٩٠ی ئاوارەکانی ڕۆهینگیا کە میانمار هەڵاتوونەتە بەنگڵادێش، سەرەڕای وەرگرتنی یارمەتیی خۆراکی، تووشی بەخۆراکین.

فەرحان حەق جێگری وتەبێژی ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: لەو توێژینەوە کە لە مانگەکانی نوامبێر و دیسامبێری ٢٠١٧ ئەنجام دراوە، بێ بەشبوونی ئاوارەکان لە خۆراکی جۆراوجۆر جێی نیگەرانییە.

وتیشی: پلانی جیهانی خۆراک لە ساڵی نوێی زایینی یارمەتییەکانی خۆی بۆ ئاوارەکانی میانماری لە بەنگڵادێش بەرزتر دەکاتەوە.

شایانی باسە زیاتر لە ٦٠٠ هەزار موسڵمانی ڕۆهینگیایی لە ئەگۆستی ساڵی ڕابردوو و لە دوای دەسپێکی هێرشەکانی سوپای میانمار لە دژیان، لەو وڵاتە هەڵاتوون.

News Code 15872

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =