موحسن ڕەزایی ئاشکرای کرد:

سیناریۆی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران لە هەولێر داڕێژراوە

ناسەی هەواڵ: 4192607 -
سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران ئاشکرای کرد کە پاشایەتی خوازان, مونافقین و ئەمریکا چەند مانگ پێش ئێستا ئەو پیلانەی بە دوایەوە بوون لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێراندا, لە هەولێر دایانڕشتبوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر,  موحسن ڕەزایی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە ئاماژە بە بشێوییەکانی ئەم دواییەی ئێران وتی: ئەم سیناریۆی ئەمریکا و مونافقین و پاشایەتی خوازان بوو.

ڕەزایی وتی: چەند مانگ لەمەوپێش لە هەولێر  کۆبوونەوەیەک لە نێوان بەرپرسی بەشی ئۆپراسیۆنی تایبەتی سیا کە هاوکات بەرپرسی کەیسی ئێرانیشە لەگەڵ بەرپرسی نووسینگەی قۆسەی کوڕی سەدام و ژن برای سەدام حسێن و نوێنەری بارزانییەکان و نوێنەری مونافقین و نوێنەری سعودیە بەڕێوەچوو.

سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی یزام وتیسی: لەم کۆبوونەوەیەدا، ڕێککەوتی ئۆپراسیۆن لە ئێران دیاری کرا؛ ئەوان دیاریان کرد کە کۆتایی مانگی سەرماوەز بە کەڵک وەرگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەست بە کار بکەن و لە بەفرانبار و ڕێبەنداندا ئامانجی ڕووخاندن پێوشوێن بگرن. ئەم ئۆپراسیۆنە : "ستراتێژی هەڤگری ئەنجامدار" ناو نرابوو.

 وتیشی: پێیان وابوو بەم کارە، کۆنتڕۆڵی سەرجەم شارەکان لە دەستی بەرپرسان دەردێنن، لە هەنگاوی دواییدا چەک دێنن ناو وڵات کە بەم شێوە ژمارەیەک لە خەڵک دەکوژن و لە کۆتاییدا ئەمریکا گەمارۆی نوێ دژی ئێران دەسەپێنێت و پاشان مونافقین دەچنە ناو قۆناغێکی دیکەوە.

  موحسن ڕەزایی بە ئاماژە بەوەی کە سەرجەم ئەم سناریۆیە لە هەولێر داڕێژراوە، ڕایگەیاند: لە دوو سێ ساڵی ڕابردووەوە کە بەرپرسانی ئەمنی عەرەبستان لە پاریس بەشداریی کۆبوونەوەی مونافقینیان کرد، سەرەتاکانی ئەم سناریۆیە دارێژرا.

 جەختیشی کرد: سەرجەم ئەوانەی لە ماوەی ۴۰ ساڵی ڕابردوودا زلـلەیان لە شۆڕشی ئیسلامی خواردوو لەم رووداوەدا ڕۆڵیان بووە.

ئەوەشی وت کە لە سەرەتای دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئەم نیزامە بۆ ئەمریکا گران بوو. هەر بۆیە بە دوای ئەوەدا دەگەڕێن کە هەلێک لە ناوخۆی ئەم ولاتەدا دروست بێت کە کەڵکی لێوەر بگرن. لە دەرەوەی سنوورەکانیس کەڵکیان لە ئامێرەکانی وەک سەدام و داعش وەرگرت.

 ڕەزایی بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی وڵات وتی: گومانی ئەوان ئەوە بوو کە خەڵک لە نیزام ماندوو بوونە؛ هەر بۆیە ویستیان سواری شەپۆلی ناڕەزایەتی خەڵک بوون بەو نیازەی ئەگەر نەیانتوانی بڕووخێنن، لانی کەم  چەند گەمارۆی ئابووری جیدی لەسەر ئێران دەسەپێنن.

 سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بەم رووداوانە وتی: ئەوان پێیان وابوو دەتوانن هەموو شتێک بخەنە ئەستۆی لایەنە سیاسییەکانی ناوخۆی وڵات و لەم ڕێگاوە، ئیدارەی وڵات  بەدەستەوە بگرن ؛ بەڵام یەکگرتووییەکی باش لە وڵات بەدی هات.

ئەوەشیان دووپات کردەوە کە سەرلقی مونافقین و پاشایەتی خوازان لەم رووداوەدا دئارن و دەستگیر کراون کە بەرپرسانی ئیتلاعاتی وڵات لە دەرفەتێکی گونجاودا لەمبارەوە قسە دەکەن و دان پێدانانی ئەو کەسانە نیشان دەدەن. 

ناردنی بۆچوون

9 + 4 =