لە کافە کتێبی کاڵ؛

کۆڕی لێکدانەوەی بەرهەمەکانی سەید هاشم هیدایەتی بەڕێوە چوو

ناسەی هەواڵ: 4191424 -
لە کافە کتێبی کاڵی سنە کۆڕی لێکدانەوەی بەرهەمەکانی سەید هاشم هیدایەتی بەڕێوە چوو.

بەڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، لە کافە کتێبی کاڵی سنە کۆڕی لێکدانەوەی بەرهەمەکانی سەید هاشم هیدایەتی بەڕێوە چوو.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم کۆبوونەوە چوار کتێبی "کوردستان ڕوانینێک و نیگایەک"، "کاگێڕی ستراتیژیک"، "ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ژیاری جیهانی" و "ڕاهێنانی بازاڕیابی" بەڕێوە چوو.

لە سەرەتای کۆڕەکە دوکتور عەلی ئەشرافی وتی: بابەتی کارگێڕی یان مودیریەت لە کتێبخانەی کوردی زۆر لاوازە و دوکتور هدایەتی  وەک کەسێکی کورد بە باشی لە گرنگی ئەم بابەتە لە جیهان تێگەیشتووە و هەوڵی بە وردی ئیشی لە سەر بکات.

ێەو هەر وەها وتی: مۆڤ لە جیهانی ئەمڕۆدا لەگەڵ ۳ قەیران رووبەڕوو بووەتەوە کە بریتین لە چەکی ناڤۆکی، ژینگە و کارگێڕی. واتا سەرهەڵدانی ئەم دۆخەی ئێستای جیهان لە نەبوونی کارگێڕییەکی درووستە. ئێمەی کوردیش دەبێت بە جدی لە سەر بابەتی کاگێڕی بە شێوەیەکی زانستی ئیش بکەین.

لە درێژەدا دوکتور پرویز کەفچە وتی: کارگیڕی بە مانای گشتییەکەی مێژوویەکی کۆنی هەیە و زیاتر لە پێنج هەزار ساڵ لەمەو پێش دەگەڕێتەوە. واتا لە کاتی کۆنترۆڵ کردنی خاک و کشت و کاڵییەوە مرۆڤ بە جۆرێک مودیریەت و کارگێڕی زەوی کردووە.

ئەو زیادی کرد: بەڵام بە شێوەیەکی زانستی لە ساڵی ۱۹۱۲ی زاینی بۆ یەکەم جار فردریک تەیلۆری ئەمریکایی بابەتی کارگێڕی یان مودیریەتی ورژاند و تەمەنێکی زۆری لە رووی زانستییەوە نییە.

کەفچە هەروەها وتی: بە گشتی کۆمەڵگای کوردی هێشتا لە هەمان سەردەمی کارگێڕی سونەتی کە بە پێی کشت و کاڵی داڕێژاوە دەژییەت. بۆ نموونە هێشتا زۆربەی کارەکانی کۆمەڵگای ئێمە لە سەر ٦ مانگی یەکەمی ساڵ کە کشت و کاڵی دەکرێت و ٦ مانگی دووهەمی ساڵ کە کشت و کاڵی تەواو بووە دادەڕێژێت.

ئەو جەختی کرد: لە حاڵێکدا لە کۆمەڵگای پێشکەوتوو و پیشەیی کارەکان هەرچی ڕۆژە پلانیان بۆ دەکشرێت چون هەرچی ڕۆژە ئیش دەکەن، تەنانەت بەشی کشت و کاڵیش. ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کوردستان بە گشتی پێی نەخستووەتە قۆناغی پیشەیی.

هەروەها لە درێژەی کۆڕەکە کامبیز کەریمی وتی: من ساڵی ۱۳۷۰ هەتاوی بەم لاوە دوکتور هدایەتی دەناسم و بەردەوام لە دوای کار و چالاکی زانستی بووە کە جێگەی شانازییە. من لە نێو ئەم کتێبانە کە بەرهەمی کاری وردی نووسرە تیشک دەخەمە سەر کتێبی "کورستان ڕوانینێک و نیگایەک" کە تێیدا ئاوڕی باش لە پرسی کورد دراوەتەوە. 

ئەو زیادی کرد: لە کۆمەڵگی کوردی ڕەخنه کردن بەردەوام بە بەراوردکاری ئەنجام بووە، واتا ئێمە هەمیشە هەرچی دەڵێین دەبێت سەرەتا ڕۆژهەڵات ناسێک یان فارس و عەرەب و تورکێک دەبیت باسی کردبێت. ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە بواری پژوهش و ڕەخنە کردن و دەق بەگشتی داهێنەر نین تاکوو خۆمان تێز و ئیدەیەک لە جێگەیەکەوە بەرهەم بێنین.

ئەم چالاکە فەرهەنگییەی کورد ئاماژەی دا: ئێمە وەک کورد تاکوو لە بواری دەق داهێنەر نەبین ناتوانین هەنگاوی بەرەوپێش بچین. ئێمە چەندین جۆر دەقمان هەیە، زانکۆیی، ژوورنالیسی و وەگێڕان. دەقێکی دیکەشمان هەیە کە لە دەرەوەی ئەم ۳ بازنەیە ئیش دەکات کە دەقی بەرهەم هێنەرە ئەم جورە دەقەش لە سەر بەیسی لێکۆڵینەوەی ورد لە بابەتەکان تێز و ئایدیاکان دەخاتە بەردەست.

کەریمی هەروەها وتی: دوکتور هدایەتی کتێبەکانی دەچێتە ئەم خانەیە و بەردەوام هەوڵ دەدات لە سەر بەیسی ئارگۆمێنت و لێکۆڵینەوە ڕوانینێکی نوێ بۆ بابەتەکان بە تایبەت پرسی کورد بخاتە بەردەست و مەجالێک بۆ دانوستان و جەدەل کردن بکاتەوە. ئێمە ڕەنگە لەگەڵ بۆچوونەکانیشی نەبین بەڵام ئەوەی گرنگە داهێنەرە و مەجال بۆ ئارگۆمێنت کردن دەکاتەوە کە کاریگەری بە سەر کۆمەڵگاوە هەیە.

عەدنان برزەنجی، چالاکی فەرهەنگی کوردیشلەم کۆڕەدا وتی: من ساڵانێکە زۆرە دوکتور هدایەتی دەناسم. ئەو کەسێکە کە هەمیشە ڕەخنە گرتن لە خۆیەوە دەست پێ دەکات و ناترسێت کە دیگەران نەقدی بکەن.

ئەو زیادی کرد: من کتێبی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ژیاری جیهانی بە کتێبێکی نوێی دوکتور هدایەتی دەزانم کە تێیدا باسی ناوچەی ستراتیژ و گرنگی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەکات و پرسی کوردیشی تێدا دەورژێنێت و باسی ئەوە دەکات کە چۆن فەرهەنگی جیهانی لە حاڵی بڵاو بوونەوەیە و پەیوەندی کورد بەم فەرهەنگەوە چییە و چی دەتوانێت لێوەربگرێت و چی پێ زیاد بکات. ئەم کتێبە ئەگەرچی بچووکە بەڵام بابەتی گرنگی تێدا ورژاوە.

لە کۆتایدا دوکتور سەید هاشم هدایەتی وتی: سپاسی هەموو مامۆستایانی ئازیز دەکەم کە کاتی خۆیان بۆ لێکدانەوەی کتێبەکانیمن تەرخان کرد. هەروەها سپاسی کافەکاڵیش دەکەم کە ئەم دەرفەتەی بۆ ئەم کۆڕە ڕەخساند.

ئەو زیادی کرد: من لە ژیانمدا هەڵەشم زور بووە، بەڵام بەردەوام هەوڵم داوە کاڕێکی فکری و پتەو بکەم بە پێی توانستی خۆم. هەر بۆیە هەموو هەوڵم ئەوە بووە کە دەرفەت بۆ گفتوگۆ کردن و ڕەخنە کردن.

لە دێژەدا ئەم مامۆستا کوردە وتی: لە ئێستادا دوو بابەت لە پرسی کارگێڕی یان مودیریەت بەلای منەوە گرنگی هەیە کە بریتین لە پرسی چەلنجی لامەرکەزی لە ئێران و گەشە سەندنی کوردستان. لام وایە ئەم دوو پرسە گرنگی زۆریان هەیە کە دەبێت لەمڕۆدا لە ڕوانگەیەکی زانستییەوە ئاوڕی تایبەتیان لێبدەینەوە.

هدایەتی زیادی کرد: لەم نێوانەدا ئێمە وەک کورد بەرەو ڕووی پرسێکی دیکەش دەبینەوە کە ئەوەش نیسبەتی ئێمە لە فەرهەنگی جیهانییە. ئێستە چی دیکە فەرهەنگی جیهانی بە مانا کۆنەکەی تەنیا فەرهەنگی ڕۆژئاوا نییە، بەڵکو وڵاتان و فەرهەنگەکانی دیکەی جیهانیش لەم دروست بوونی ئەم فەرهەنگە جیهانییە بەشدارن.

ئەو ل جەختی کرد: ئێمە دەبێت ئاوڕی جدی لەم بابەتانە بدەینەوە بەشداری چالاکمان تێیدا هەبێت بۆ ئەوەی ئێمەش ڕوانگە و خۆاست و بۆچوونی خۆمان بەم پرسانە زیاد بکەین. ئەمەش بە کاری لێکۆڵینەوەی ورد و زانستی دەکرێت و پێویستە ئێمە خۆمان لە هەسگەرای و حیماسەت دوور بخەینەوە و عەقڵانی و بە مەعریفەوە لەم بابەتەنە بڕوانین.

شایانی باسە کە کۆتایی ئەم کۆڕە کتێبەکانی نووسەر بە واژۆی خۆیەوە بڵاو کرایەوە.

ناردنی بۆچوون

7 + 4 =