ڕنگانەوەی وەزیری هەواڵگریی پێشووی سەعوودی سەبارەت بە ئێران

تورکی فەیسل پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی کرد، کە گەر ئێران بە دوای پەیوەندیی باش لە گەڵ دراوسێیه‌کانیوه‌تی دەبێ هێزەکانی لە وڵاتانی عەرەبی بکێشێته‌وه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی "الحیات"، ناوبراو لە پەراویزی کۆمەڵەی جیهانی ئابووری لە شاری داووسی سویسرا بە ئاماژە بەوەی کە عەرەبستان پەیوەندییەکانی خۆی لە گەڵ تاران بە هۆی ئاکاری ئێران (هێرش بۆ سەر باڵوێزخانە و کۆنسولگەریی عەرەبستان لە تاران و مەشهەد) وەستاندووە و وتی: دیارنییە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا چ کاتێک دەست پێ‌بکاتەوە.

تورکی فەیسەڵ وتیشی: ڕیاز و تاران لە دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا لە ڤییەن بەشدار دەبن و من لەوبارەوە کێشەیەک نابینم.

ئەو بەرپرسە پێشووەی عەرەبستان سەبارەت بە پەیامی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەروەی ئێران کە بەشداری ئەو کۆمەڵە بووە، پاگه‌نده‌ی کرد: ئێران دەبێ بە ئاکاری خۆیدا بچێتەوە و هێزەکانی لە وڵاتانی عەرەبی بباتە دەرێ.

ئەو لە درێژەی پاگه‌نده‌ گوماناوییەکانی خۆی لە دژی ئێران وتیشی: بۆچی دەبێ ٢٠٠ هەزار هێزی سپای پاسداران لە وڵاتانی عەرەبی بن، ئەمە بابەتێکە کە وەزیری دەرەوەی ئێران دانی پێداناوە، کێشەی سەرەکی ئامادەبوونی ئەو هێزانەیە.

فەیسەڵ بە ئاماژە بەوەی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هیچ هەوڵێکی سەبارەت بە قەیرانی سووریا ئەنجام نەداوە، زیادیشی کرد: لە ئێستادا باس لە ڕەوتی ڤییەن دەکرێت، نازانم بۆچی هەرکات کێشەکان تایبەت بە رۆژهەڵاتی ناڤینە، باس لە ڕەوت دەکرێت، ئێمە بە دوای ئاکام و دەرئەنجامەوەین.

ئەوە بە بێ‌ئاماژە بە پشتیوانیی ڕیاز لە تیرۆریستەکانی سووریا، ئەوەشی خستەڕوو: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی میکانیزمگەلێکی بۆ وەستاندنی کۆشت‌وبڕەکان هەیە، ڕووسیا، ئەمریکا، عەرەبستان، ئێران، تورکیا و ئەورووپییەکان سوپا، سەرمایە و کەرەسەی سیاسییان پێیە بۆ وەستاندنی ئەو شەڕە، شەڕ بوەستێنن، کێشەی سەرەکی وەستاندنی کوشت‌وبڕەکانە.

وەزیری هەواڵگریی پێشووی عەرەبستان لە کاتێکدا باس لە شەڕ و کوشت‌وبڕەکان لە رۆژهەڵاتی ناڤین و سووریا دەکات کە ڕیاز خۆی لە پشتیوانانی سەرەکیی تیرۆریزم لە ناوچەکەدا دێتە ئەژمار و ساڵانە بە ملیارد دۆلار چەک و جیهازاتی شەڕ لە وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکی دەکڕێتەوە.

News Code 1581

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =