بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، غەیرەت عومەرۆڤ (Kairat Umarov) نوێنەری هەمیشەیی کازاخستان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە بەڕێوەچوونی دانیشتنێک سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئێران لە رۆژەڤی کاری ئەو ئەنجومەندا نییە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە "نیکی هیلی" روژی ڕابردوو لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو کە دەوڵەتی ئەمریکا داوا لە ڕێکخراوی مافی
مرۆڤ و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کە بۆ لێکدانەوەی بشێوییەکانی ئەم دواییەی ئێران بە گوێرەی ئەو "تەواو خۆڕسکانە" سەری هەڵداوە، دانیشتنێکی نائاسایی بەڕیوە ببات.
Your Comment