بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە حوڕییەت، ئایسل تۆغلۆک جێگری هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) بۆ ڕێکخستنی گردبوونەوەیەکی نایاسایی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە زیندانی کرانی نوێنەرانی حزبەی لە بەردەم زیندانی کۆجا عەلی، بە ساڵێک و ۶ مانگ زیندان حوکم درا.
دادگەی سزای کاندرا ئەمڕۆ ٢ی ژانڤیە تۆغلۆکی بە تۆمەتی "یاسابەزاندن لە گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەکان" بە تاوانبار زانی و ساڵ و نیوێک زیندانی بە سەردا سەپاند.
تۆغلۆک لە دانیشتنی دادگە تۆمەتەکانی ناو سزانامەکەی قبووڵ نەکرد و داوای لە دادگە کرد، حوکمی ئازادی بداتێ.
لە ئێستادا جگە لە ئەندامان و بەرپرسانی حزبی لە پلە جۆراوجۆرەکانی هەدەپە، ٨ نوێنەری ئەو حزبە و لەواب سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگن یۆکسکداغ هاوسەرۆکی ئێستا و پێشووی هەدەپە، بە تۆمەتی هاوپەیوەند بە تیرۆریزم لە زیندانن.
بۆچوونی ئێوە