حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی ڕیفراندۆمی سڕکرد

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی ڕیفراندۆمی سڕکرد و داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی تەقەکردن و شەڕ دەکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ئێن ئارتی؛ حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد که‌ ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان سڕ کراوه‌.

لە بەشێکی ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە: " ئه‌و بارودۆخه‌ گرژ و مه‌ترسیداره‌ى ڕووبه‌ڕووى عێراق و كوردستان بۆته‌وه‌، هه‌مووان ناچار ده‌كات له‌ ئاستى به‌رپرسیاریه‌تیى مێژووییدا بین و ڕێگا نه‌ده‌ین بارودۆخه‌كه‌ زیاتر به‌ره‌و شه‌ڕ و پێكدادان بچێت له‌نێوان هێزه‌ عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌دا.

"ئاماژه‌ش دراوه‌ که‌ "په‌لامار و به‌ریه‌ككه‌وتنى هێزه‌كانى عێراق و پێشمه‌رگه‌ له‌ ١٦/١٠/٢٠١٧ـه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ، زیانى به‌ هه‌ردوولا گه‌یاندووه‌، له‌وانه‌شه‌ ببێته‌ هۆى خوێنڕشتنێكی به‌رده‌وام و له‌ ئاكامیشدا تێكدانى ڕایه‌ڵه ‌و په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى نێوان پێكهاته‌كانى عێراق."

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووه‌: " بێگومان شه‌ڕ له‌ نێوان هه‌ردوولادا نابێته‌ هۆى سه‌ركه‌وتنى هیچ لایه‌ك، به‌ڵكوو له‌ هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا وڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێرى گشتى ده‌بات."

ئه‌م پیشنیاره‌ش دراوه‌؛

١- ڕاگرتنى ده‌ستبه‌جێی ته‌قه‌كردن و هه‌موو جۆره‌ كردارێكى سه‌ربازى له‌ هه‌رێمى كوردستان.

٢- سڕكردنى ئاكامى ڕیفراندۆم كه‌ له‌ كوردستانى عێراق ئه‌نجام درا.

٣- ده‌ستپێكردنى دیالۆگى كراوه‌ له‌ نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى فیدرال له‌ سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق.

ئەو هەڵوێستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، دەیانەوێت کێشەکانیان لەگەڵ بەغدا بەپێى دەستوور چارەسەر بکەن، چونکە هەڵوێستى حکومەتى هەرێم ئەوەیە کێشەکان لەگەڵ بەغدا لە چوارچێوەى دەستوردا چارەسەر بکرێت و بۆ ئەوەش چاوەڕوانى وەڵامى بەغدا دەکەن.

 ڕاشیگەیاند: ماوەى سەرۆکى هەرێم کۆتایى پێدێت و بارزانیش یاسا و ڕیسا ناشکێنێت.

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕۆژی ٢٣ی تشرینی یەکەم لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەنووسیدا لە شارى هەولێر ڕایگەیاند "دەمانەوێت کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا بەپێى دەستور چارەسەر بکەین و ئامادەین شاند ڕەوانەى بەغدا بکەین و لاپەڕەیەکى نوێ هەڵبدەینەوە".

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەوەشى وتووە "تائێستا چوونى شاندى ئێمە بۆ بەغدا دیارینەکراوە، چونکە چاوەڕوانى وەڵامى ئەوان دەکەین، چونکە هەڵوێستى حکومەتى هەرێم ئەوەیە کێشەکانى لەگەڵ بەغدا لە چوارچێوەى دەستوردا چارەسەر بکات

News Code 15764

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =