تیۆریسیەنی ئەمریکایی بۆ مێهر:

مووساد و سیا بشێوییەکانی ئێران رێبەری دەکەن

ناسەی هەواڵ: 4189697 -
تیۆریسیەنێکی ئەمریکایی بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی نێوان "ترامپ" و "نەتانیاهۆ" بۆ تێکدانی دۆخی ئێران، بشێوییەکانی رۆژانی ڕابردووی بە پلانێکی ڕێکخراوە لە لایەن مووساد و ڕێکخراوی سیا زانی.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی- عەبدولحەمید بەیاتی: هاوکاتی بشێوییەکان لە ئێران چەندین کەسایەتی دژە ئێرانیی وەک "دۆناڵد تامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا و "بنیامین نەتانیاهۆ"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی پاڵپشتیی خۆیان بۆ بشێوییەکان دەربڕی.

پاڵپشتیی ئەوان لەو بشێویانە لە کاتێکدایە کە خەڵکی ناوچە داگیرکراوەکان بۆ پێنجەمین حەوتەی بەردەوام لە دژی نەتانیاهۆ دەستیان داوەتە خۆپیشاندان و ترامپ-یش لە ناوخۆی ئەمریکا بە توندی ئەو میدیایانەی ڕەخنەی لێ دەگرن، بایکۆت دەکات.

پاڵپشتیی ئەو کەسانە لە بشێوییەکانی ئێران، گومانی دەست هەبوونی بیانی لە بشێوییەکاندا تۆکمەتر دەکات. هەر لەو پەیوەندییەدا بۆ هەڵسەنگاندنی باشتری ئەو ڕەوتە لە گەڵ "ستفان لەندمەن" تیرۆریسیەنی ئەمریکی و دەرچووی زانکۆی هارڤارد وتووێژێکمان ئامادە کردووە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

* ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لایەکەوە ڕەخنەگرانی خۆی لە ناوخۆی ئەمریکا بایکۆت دەکات و بە درۆزن و بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆیین تۆمەتباریان دەکات و لە لایەکی دیکەوە بە بڵاوکردنەوەی برووسکە و پەیام لە تویتەر پاڵپشتیی خۆی بۆ بشێوییەکانی ئێران ڕادەگەیێنێت، بە بڕوای ئێوە بپچی ناوبراو پاڵپشتی لەو بشێویانە دەکات؟

ـ ترامپ بەو کەسانەی دەنگیان داوەتێ، خەیانەتی کردووە. ئەو پاڵپشتی لە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەکات و دژی تەواو وڵاتانی سەربەخۆی وەک ئێران، کۆریای باکوور، سووریا و وڵاتانێکی دیکەیە. من بە دڵەوە دەڵێم کە بشێوییەکانی ئەم دواییەی ئێران لە لایەن مووساد و ڕێکخراوی سیاوە رێبەرایەتی دەکرێت. هەوڵی ڕێکخراوی سیا و مووساد بۆ پێشخستنی شۆڕشی ڕەنگین بێهوودەیە و شکست دەهێنێت.

ترامپ نە لە ناوخۆی ئەمریکا کەسایەتییەکی دیموکراتە و نە لە دەرەوەی ئەو وڵاتە وەک پاڵپشت و لایەنگری دیموکراسی دەناسرێت. ئەو بە شێوەیەکی دزێۆ باس لە دیموکراسی دەکات، بەڵام دەیەوێ تەواو وڵاتان بە پێی ویستی ئەمریکا بجووڵێنەوە.

* بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیش پاڵپشتیی خۆی بۆ بشێوییەکانی ئێران دەربڕیوە و ئەوە لە کاتێکدایە کە هەر خۆی بۆ جەنایەتەکانی دژ بە خەڵکی فەلەستین، ناوی لە سەرتاسەری جیهاندا زڕاوە. بە بڕوای ئێوە هۆی پاڵپشتیی ئەو لەو بشێویانە چیە؟

ـ نەتانیاهۆش وەک ترامپ بە هیچ چەشنێک کەسایەتییەکی دیموکراتیک نییە. نە ئەمریکا و نە ئیسرائیل هیچکات شایەدی دیموکراسی نەبوونە و بە دوای دیموکراسیشەوە نەبوون. ترامپ و نەتانیاهۆ ڕێککەوتوون کە لە ناوخۆی ئێراندا کێشەگەلێک بنێنەوە.

ئەمریکا و ئیسرائیل لە تەواو داپەڕە ئیمپریالیستییەکانی خۆیان لە رۆژهەڵاتی ناڤین و لە جێ جێی جیهاندا هاوبەشن. نەتانیاهۆ لە ڕووبەرێکی بەربڵاودا خەریکی خزمەت کردنی جووەکانی ئیسرائیلە. ئەو لە گەڵ فەلەستینییەکان لە شەڕدایە و پاڵپشتیی تەواوی ترامپی پێیە.

نە لە ئێستادا و نە هیچکاتێکی دیکە، رێگەیەکی ئاشتی لە ئارادا نەبووە. بڕیاری ترامپ سەبارەت بە بەیتولموقەدەس وەک خەنجەرێک دەچوو کە لە دڵی ڕەوتی ئاشتی ڕۆچوو.

ترامپ و نەتانیاهۆ نە تەنیا بە دوای ئاشتییەوە نین، بەڵکوو خوازیاری شەڕ و پێکدادانی بێ کۆتایین. ئەوان دەیانەوێ فەلەستینییەکان خەڵکێکی چاو لە مەست و گوێڕایەڵ بن، نەک خەڵکێکی ئازیخواز. ئەوان خوازیاری گۆڕینی حکوومەت لە ئێران و سووریان و بە دوای سڕینەوەی حزبوڵڵا لە لەبنانەوەن.

* پێشنینیی ئێوە بۆ ساڵی ٢٠١٨ بە تایبەت بۆ قەیرانی رۆژهەڵاتی ناڤین چیە؟ ئایا لاتان وایە کە توندوتیژی و شەڕ ڕوو لە دابەزین بنێت؟

ـ لام وایە ٢٠١٨ خراپتر بێت لە ساڵی ٢٠١٧ و شایەدی درێژەی شەڕ و دەستدرێژیی ئەمریکا وەک دەستدرێژییەکانی ئێستای دەبین. لەو ساڵدا شایەدی چەوساندنەوەی بێ کۆتایی فەلەستینییەکان و خەیانەتەکانی ئەمریکا زیاتر لە جاران دەبین.

ناردنی بۆچوون

4 + 6 =