شه‌وی رابردوو؛

ئێران سنووری په‌رویزخان و حاجی ئۆمه‌رانی به‌ ڕووی هه‌رێمدا کرده‌وه‌

ناسەی هەواڵ: 4188939 -
بەرپرسی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران، لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان: لەشەوی رابردووه‌وه‌ ھەردوو خاڵی سنووری پەروێزخان و حاجی ئۆمەران کراوه‌ته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر عەبدوڵا ئاکرەیی، وتی:"شەوی رابردوو ئاگاداری منیان کرد وتیان لە کاتژمێر ١٢:٠٠ ەوە ھەردوو دەروازەکە کراوەتەوە".

ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکرد، ھەردوو دەروازەکە بەرووی ھاتوچۆی خەڵک و بازرگانیشەوە کراونەتەوە.

بەوتەی بەرپرسی پەیوەندیەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران، لە حکومەتی ھەرێم"کۆنترۆڵی دەروازەکە لەدەستی ھەرێمدایە".

عەبدوڵا ئاکرەیی ئه‌وه‌شی وتووه‌ که‌ " ئێران خۆی لە مەوزوعەکە دەرھێنا و دەستووریدا کە بکرێنەوە، ئیدی لەگەڵ ئێمەو بەغدا چی دەبێـت چی نابێت ئەوان عەلاقەیان پێ نییە".

لای خۆیه‌وه‌ نێعمه‌توڵا نازپه‌روه‌رده‌، قایمقامی قه‌سر شیتین به‌ مێهری وت: بەیانی ئەمرۆ دەروازەی سنووریی په‌رویزخان کراوه‌ته‌وه‌ و ئێستا ھاتوچۆ ئاساییە.

ناردنی بۆچوون

2 + 3 =