ئه‌گه‌ری زیادکردنی گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی به‌رپرسانی ئێرانی

جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ کار و باری ئێران و عێراق له‌ ئه‌گه‌ری به‌رز بوونه‌وه‌ی گه‌ماڕۆکانی واشنتۆن له‌ دژی به‌رپرسانی ئێرانی هه‌واڵی دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌ندرو په‌یک، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ کار و باری ئێران و عێراق له‌ ئه‌گه‌ری زیاد بوونی گه‌ماڕۆکانی واشنتۆن له‌ دژی به‌رپرسانی ئێرانی هه‌واڵی دا.

ئه‌ندرو په‌یک ڕۆژی دووشه‌مه‌ پاگه‌نده‌ی کرد: ئێمه‌ ئه‌و که‌سانه‌ و ڕێکخڕاوانه‌ی له‌ دژی ناڕازییه‌کان له‌ ئێران ده‌مارگرژی ده‌که‌ن، به‌ به‌رپرس ده‌زانین.

دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به‌ پشتیوانی له‌ ناڕه‌زاییه‌تییه‌کانی ئێران هانی دا ده‌ستێوه‌ردان له‌ کار و باری ناوخۆیی ئێران بکات و له‌م بیانوویه‌ بۆ زیادی کردنی گه‌ماڕۆکان سود ببات.

ئه‌و هه‌روه‌ها له‌ دوو مانگی پێش ئێستا ئاماده‌ نه‌بوو که‌ پێبه‌ند بوونی ئێران به‌ به‌رجام واژۆ بکات و داوای له‌ کۆنگرێسی ئه‌مریکا کرد به‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌دا بچنه‌وه‌.

News Code 15721

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =