سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گەیشتە تاران

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریی لە کۆنفڕانسی ئەمنیی مۆنیخ گەیشتە تاران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی یاوەری شەوی هەینی گەیشتە فرۆکەخانەی مێهرئاباد و لە لایەن نوێنەری وەزیری دەرەوەی ئێران پێشوازی لێ‌کرا.

بە پێێ ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بڕیارە پرسی شەڕی ناوخۆی سووریا، پێکهاتەی ئەمنیی رۆژهەڵاتی ناڤین و ڕۆڵی ناوچەیی و جیهانیی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش ڕێککەوتنی ڤییەن، لە کۆبوونەوەی سەرەتایی کۆنفڕانسی ئەمنیی موونیخ لە تاران تاوتوێ بکرێت.

ئەم کۆبوونەوە لە ئەمڕۆوە، شەممە بە میوانداریی هاوبەشی ڕێکخراوەی توێژینەوەی نێودەوڵەتی و سیاسی لە تاران و بە هاوکاریی دەوڵەتانی ئێران و ئاڵمانیا بەڕێوە دەچێت.

هەروەها لە پەنای "فڕانک واڵتر شتاین مایەر" وەزیری دەروەی ئاڵمانیا و هاوتای ئێرانیی، "سەڵاحەدین ڕەبانی" وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان، "ئیبراهیم جەعفەری" وەزیری دەرەوەی عێراق، بەرپرسانی باڵای یەکێتی ئەورووپا و ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەری باڵای پەرلەمانی ئەورووپا، بەشداربووانی دیکەی ئەم کۆبوونەوەن.

News Code 157

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =