کورتە فیلمی من من، تۆ تۆ  نمایش دەدرێت

کورتە فیلمی من من، تۆ تۆ لە دەرهێنانی حەوزەی هونەری شۆڕشی ئیسلامی پارێزگای کوردستان و بە کارگەردانی ئەفشین فەتاحی پاش تێپەڕاندنی قۆناغەکان ئامادەی نمایشت و بەشداری لە فێستیڤاڵەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی حەوزەی هونەری کوردستان، سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان وتی: لە درێژەی پاڵپشتی لە ئاسەواری کاریگەر و بە بایەخ لە چوارچێوەی فیلم، چیرۆکە فیلمی من من ، تۆ تۆ لە دەرهێنانی حەوزەی هونەری پاش تێپەڕاندنی قۆناغەکانی فیلمهەڵگری و کۆتایی هاتنی ئامادەی بەشداری لە فێستیڤاڵەکانی فیلمە.

ئەمین مورادی زیادی کرد : ئەو فیلمە بە بابەتی سەرەنج دان بە پتەو کردنی بنەڕەتەکانی بنەماڵە و ڕێز دانان بۆ باوک و دایک لە ماوەی ١٩ کاتژمێردا لە قاڵبی چیرۆکێکدا بۆ رای بینەران ئامادە کراوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە زارا چراغی ئەو کورتە فیلمەیەی نووسیوە وتی : هونەرمەندانێک وەکوو موحەمەد ڕەزا کووچەکی، فاتمە ئەسەدوڵڵاهی، ئەحمەد ڕەزا وەلی بەیگی، زارا چراغی، ڕوحوڵڵا مورادی، ژیلا مەلکی، سەعید مورادی، ئەمیر ڕەزا مورادی لە ئەو فیلمەدا کایەی کردووە.

News Code 15689

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =