به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه، جه‌بار مه‌عمووری یه‌کێک له فه‌رمانده‌کانی حه‌شدی شه‌عبی عێراق ڕایگه‌یاند که تیرۆرسیته‌کانی داعش له ناوچه‌ی حهمرهین له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی دیاله ده‌ستیان کردووه به کوشتن و له‌ناو بردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌دژ خۆیان بیر ده‌که‌نه‌وه، به تایبه‌ت ناوچه‌کانی جه‌باره، جه‌له‌ولا و قه‌ره ته‌په.
ئه‌و زیادی کرد: هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که کراونه‌ته ئامانج عه‌شایر و نوخبه کۆمه‌ڵایه‌تییه ناسراوه‌کان بوون که دژی بیرۆکه‌ی داعش بوون، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و ستراتیژه‌ی ئه‌لقاعیده‌یه که له دوای ساڵی ۲۰۰۶ له به‌ری گرت تاکوو به سه‌ر ناوچه‌کاندا زاڵ بێت.
شایانی باسه که شاره‌کانی حه‌وز و حهمرهین له میانه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو له لایه‌ن داعشییه‌کانه‌وه چه‌ندین هێرشی جۆراجۆر کراوه‌ته سه‌ریان به تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی که دژی بیرۆکه‌ی داعش بوون.
Your Comment