عه‌مار حه‌کیم دژی دوا که‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌

ڕێبه‌ری ڕه‌وتی حیکمه‌تی نیشتمانی عێراق جه‌ختی کرد که‌ ده‌بێت ڕووبه‌ڕووی بیرۆکه‌ی داعش ببنه‌وه‌ و دژی دواکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانی عێراقیشه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه‌تی نیشتمانی عیراق له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هۆزی عه‌نزه‌ له‌ عێراق وتی: عه‌شایره‌کانی عێراق له‌ پشتیوانی له‌ وڵاته‌که‌یان له‌ دوای ڕووخانی ڕژیمی پێشوو و هه‌روه‌ها وڵام دانه‌وه‌ به‌ فتوای جیهادی مه‌رجه‌عیه‌ت ڕۆڵی هه‌ره‌ گرنگیان بووه‌. 

ئه‌و زیادی کرد: هۆزه‌کان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی توند و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاونیشتمانییه‌کانی خۆیان ڕۆڵی گرنگیان هه‌یه‌ و ده‌بێت ئاوڕی زیاتریش له‌ به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان له‌مباره‌وه‌ بده‌نه‌وه‌.

عه‌مار حه‌کیم هه‌روه‌ها وتی:  داعش له‌ ڕووی ماڵییه‌وه‌ کۆتایی پێهاتووه‌ به‌ڵام بیرۆکه‌ی داعشی و کاناله‌ شاراوه‌کانی داعش کۆتایی پێنه‌هاتووه‌ و دژایه‌تی کردنیشی پێویستی به‌ بڕوای نێوان خه‌ڵک و هێزه‌ ئه‌منییه‌کان هه‌یه‌.

ئه‌و له‌ کۆتایدا جه‌ختی کرد که‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانی عێراق ده‌بێت له‌ کاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ بچێت و دوانه‌خرێت.

News Code 15680

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =