هیلاریش نیگه‌رانی ئێرانه‌!

له‌ درێژه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له‌ ناوخۆی ئێران، وه‌زیری پێشووی ئه‌مریکا به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی په‌یامێک له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر چووه‌ ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌ی پشتیوانی له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئێران ده‌که‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، هیلاری کلینتۆن، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و به‌ربژاری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ ساڵی ۲۰۱۶ ته‌ڤڵی ئه‌ و که‌سانه‌ بوو که‌ نیگه‌رانی دۆخی ئێرانن و به‌ تویتێک پشتیوانی له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئێران کرد!

هه‌ر له‌مباره‌وه‌، ئه‌م دیپلۆماتکاره‌ ئه‌مریکاییه‌ له‌ تویته‌ره‌که‌ی خۆیدا نووسی: ناسه‌قامگیرییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ له‌ درێژه‌ی خواستی ئازادی و داهاتوویه‌کی باش ئه‌نجام ده‌بێت و ده‌وڵه‌تی ئیران ده‌بێت پشتیوانی له‌ هیواکانی خه‌ڵک بکات و به‌ شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه‌ به‌ره‌ڕووی ئه‌م بابه‌ته‌ ببێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکاش له‌ درێژه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی له‌ کاروباری ناوخۆیی ئێران، له‌ په‌یامێکدا پشتیوانی کرد له‌ ناڕه‌زایه‌تی ناوخۆی ئێران.

ئه‌و پاگه‌نده‌ی کرد: ڕێبه‌ره‌کانی ئێران له‌ توانی سه‌ربازی ئه‌مریکا و خه‌ڵکی ئێران ده‌ترسن.

سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ درێژه‌ی پاگه‌نده‌کانی خۆی نووسی: ڕژیمه‌ سه‌رکوتکاره‌کان بۆ هه‌میشه‌ به‌رده‌وام نابن و ڕۆژێک دێت که‌ ئێرانییه‌کان ڕووبه‌ڕویی یه‌ک بژارده‌ ده‌بنه‌وه‌. جیها سه‌یرتان ده‌کات!

هه‌ر له‌مباره‌وه‌، سێناتۆر جان مه‌ک کین، سه‌رۆکی لێژنه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی کۆنگرێسی ئه‌مریکا به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی یادداشت دژه‌ ئێرانی له‌ تویتره‌که‌ی خۆی ڕایگه‌یاند ه‌ ئه‌مریکا له‌ ئاژاوه‌گێڕه‌کان پشتیوانی ده‌کات.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ پۆل ڕایان، وته‌بێژی پارلمانی ئه‌مریکایش پشتیوانی له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران کرد.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ ژماره‌یه‌ک له‌وانه‌ی له‌ بانکه‌ کانی که‌رتی تایبه‌تدا له‌ مه‌شهه‌د پاره‌کانیان براوه‌، ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام، ڕۆژی هه‌ینیش له هه‌نده‌ێ  شاری وه‌ک ساری، قوم و قه‌زوین و کرماشان خه‌ڵک ناڕه‌زایه‌تیان نیشان دا.

News Code 15676

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =