ئەنجامدەری تەقینەوەکەی سەن پێتێرزبورگ دەستگیر کرا

ڕێکخراوی ئەمنیەتی فدراڵی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئەنجامدەری تەقینەوەی تیرۆریستیی لە فرۆشگەیەک لە سەن پێتێرزبورگیان ناسیوە و دەستگیر کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕیانووسی، ناوەندی پێوەندییە گشتییەکانی ڕێکخراوی ئەمنیەتی فیدراڵی ڕووسیا وتی کە هێزەکانی ئەو ناوەندە شوناسی ڕێکخەر و هۆکاری تەقینەوەی فرۆشگەیەکی لە سەن پێتێرزبورگیان دۆزیەوە و دەستگیریان کرد.

لە بەیانییەی ئەو ناوەندە راگەیێندراوە کە لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنی سرویسی ئەمنیەتی فیدراڵی ڕووسیا لە ٣٠ ی دیسەمبەری ٢٠١٧، هۆکاری تەقینەوەکەی سەن پێتێرزبورگ دەستگیر کراوە.

ئەو کەسە بۆ ئەنجامی لێکۆڵینەوەی زیاتر گواستراوەتە بۆ دەزگای داد.

شیاوی باسە کە ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو لە ڕەوتی تەقینەوە لە فرۆشگەیەک لە شاری سەن پێتێرزبورگ لانیکەم ١٣ کەس بریندار بوون.

News Code 15667

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =