ئاماده‌یی ته‌واومان بۆ به‌رگری له‌ قودس هه‌یه‌

سه‌رۆکی گرووپی نۆجه‌با جه‌ختی کرد که‌ هه‌موو موسوڵمانه‌کان ده‌بێت له‌ دژی داگیرکاری جیهانی پێکه‌وه‌ یه‌کگرتووه‌ بن و ئه‌وان ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌یه‌ به‌رگری له‌ قودس بکه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی نۆجه‌با، ئه‌حمه‌د عه‌قڵ باڵوێزی فه‌له‌ستین له‌ عێراق دوای لێدوانه‌کانی ترامپ له‌ دژی شاری قودس له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی به‌ره‌ی نه‌ۆجه‌با له‌ به‌غدا دیداری کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هه‌ر دوو لا له‌م دیداره‌ هاوکات له‌گه‌ڵ لێکدانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که‌ جه‌ختیان کرد که‌ هه‌موو موسوڵمانانی جیهان ده‌بێت له‌ دژی زایۆنییه‌کان و داگیرکاری جیهان پێکه‌وه‌ یه‌کگرتوو بن.

سه‌رۆکی نۆجه‌با، بڕیاری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ قودسی ئیدانه‌ کرد و به‌ ئاشکرا جه‌ختی کرد: ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌یه‌ که‌ شاری قودس به‌گری بکه‌ین.

شێخ ئه‌کره‌م که‌عبی زیادی کرد: یاسای گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانەی وڵاتانی داگیرکار بۆ قودس کارێکی ده‌نه‌ده‌ره‌ و ئه‌مه‌ش به‌ فه‌رمی ناساندنی ڕژیمی به‌وزه‌ڕه‌ی زایۆنه‌ی ئه‌نجام ده‌بێت.

له‌ کۆتایی ئه‌م دیداره‌، باڵوێزی فه‌له‌ستین سپاسی گرووپی نۆجه‌بای کرد که‌ ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌رگری کردن له‌ جیهانی ئیسلام و شاری قودس ڕاگه‌یاندووه‌.

News Code 15651

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =