بەسکێتباڵیستەکانی کوردستان لە ئیسفەهان شکستیان هێنا

یانەی عەمران پویشی کوردستان لە هەفتەی نۆیەمی کێبه‌رکێیەکانی خولی ئومێدی بەسکێتباڵی ئێران بەرانبەر یانەی ئیسفەهان بە ئاکامی ٧٩ بە ٤٨ شکستی هێنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەفتەی نۆیەمی کێبڕکێیەکنای خولی ئومێدی بەسکێتباڵی یانەکانی ئێران شەوی هەینی لە شارەکانی ئێران کۆتایی هات.

بەسکێتباڵیستەکانی کوردستان توانیبوویان لە قۆناغی یەکەمدا یانەی ئیسفەهان شکست پێ بێنن بەڵام لە قۆناغی دووهەم کە لە ئیسفەهان بەڕێوە چوو شکستیان بەرانبەر ئەو یانەیە قبووڵ کرد.

یانەی عومران پویشی کوردستان ئێستاکە بە ١٠ خاڵەوە لە پلەی شەشەم دایە و دوایین یانەیە لە ڕیزبەندەکەدا.

حەمید سۆراب نەژاد بەرپرسی تەکنیکی، ئومێد وەلیدی پاک سەر ڕاهێنەر و پەیام ئۆمەتی وەکوو ڕاهێنەریانەی کوردستان ڕێنوێنی دەکەن.

News Code 15642

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =