به‌ردی بناغه‌یی کانگا و کارگه‌ی زێڕی سه‌قز دانرا

به‌ ئاماده‌ بوونی وه‌زیری کار، هه‌روه‌ز و ئاسووده‌یی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێران، یه‌که‌م هه‌نگاوی دروست کردنی کانگا و کارگه‌ی زێڕی سه‌قز هه‌ڵگیردرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌ ئاماده‌ بوونی وه‌زیری کار، هه‌روه‌ز و ئاسووده‌ییی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێران، نوێنه‌ری شاره‌کانی بانه‌ و سه‌قز، پارێزگاری کوردستان و خه‌ڵکی گوندی قوڵ قوڵه‌، به‌ردی بناغه‌یی دروست کردنی کانگا و کارگه‌ی زێڕی سه‌قز دانرا.

جێگه‌ی ئه‌ماژه‌یه‌ له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ژماره‌یه‌ک له‌ گوندشینه‌کان که‌ کاری ئاژه‌ڵداری و هه‌نگداری ده‌که‌ن به‌ هۆی ئه‌م پڕۆژه‌وه‌ زیانیان به‌ر کردووه‌ و داوای قه‌ربوو کردنه‌وه‌یان کرد.

وه‌زیری کار ئاماژه‌ی به‌ به‌رهه‌م هێنانی کانگای زێڕی سه‌قز کرد و وتی: ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ هه‌نگاوی یه‌م بۆ ۳۵۰ که‌سی هه‌لی کار دروست ده‌کات، یه‌که‌مایه‌تی کار له‌م پڕۆژه‌شدا بۆ خه‌ڵکی ئه‌م گونده‌ ده‌بێت.

فه‌رمانداری شاری سه‌قز هه‌روه‌ها وتی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین تاکوو به‌دوادا چوون بکه‌ین بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵدار و هه‌نگدارانه‌ی ناوچه‌که‌ که‌ به‌ هۆی ئه‌م پڕۆژه‌وه‌ زیانیان به‌ر ده‌که‌وێت.

News Code 15640

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =