مەسعوود بارزانی ڕۆڵی لە دروست کردنی هەرێمی قەندیل نەبووە

ئەندامێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە دەستی شاراوە لە دورست کردنی هەرێمی قەندیل هەیە و سەرۆکی پێشووی هەرێم ڕۆڵی نەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە بەغداد یەوم، عەبدول عەزیز ئاماژەی بە درووست کردنی هەرێمی نوێی قەندیل کرد و وتی: ئەم کارە لە لایەن پەکەکە و بە پشتیوانی وڵاتانی بیانی و بە ئامانجی دیاریکراو ئەنجام بووە و خواستی تایبەتی لە پشتە.

ئەو زیادی کرد: مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی لە دروست کردنی هەرێمی قەندیل نەبووە چون پەیوەندی نێوان پارتی و پەکەکە لە خراپ ترین حاڵەت دایە.

شایانی باسە کە حەفتەی ڕابردوو سەرکردایەتی پەکەکە ناوچەی قەندیلی بە هەرێمێکی نوێ ناساند و دەنگۆی زۆری لێکەوتەوە.

هەروەها ئەسکەندەر وەتوت، ئەندامی لێژنەی بەرگری پارلمانی عێراق پێشتر ڕایگەیاند بوو کە مەسعوود بارزانی ڕۆڵی لە دروست کردنی هەرێمی قەندیل بووە و بۆ گۆشاری بەغدا دروستی کردووە.

News Code 15625

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =