تەحریرولشام بەرپرسایەتی داخستنی فرۆکەکەی سووریای لە ئەستۆ گرت

گرووپی تیرۆریزتیی تەحریرولشامی سەر بە بەرەی نوسرە لە هەواڵێکدا بە فەرمی بەرپرسایەتیی داخستنی فرۆکە جەنگییەکەی سووریا بە ئەستۆ گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هاوار نیووز، گرووپی تەحریرولشامی سەر بە بەرەی نوسرە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی فەرمی وێرای لە ئەستۆگرتنی داخستنی فرۆکە جەنگییەکەی سووریا، ڕایگەیاند: لە رۆژهەڵاتی ناوچەی حەما فرۆکەیەکی جەنگیی سووریا لە لایەن هێزەکانی تەحریرولشام کرایە ئامانج و فرۆکەوانی ئەو فرۆکەیەش دەستگیر کراوە.

داخرانی فرۆکەی جەنگیی سووریا دوای تەشەنەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکان لە رۆژهەڵاتی حەما لە نێوان هێزەکانی سوپای سووریا و تیرۆریستانی تەحریرولشام ڕووی داوە.

News Code 15622

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =