ترامپ تەمەڵ ترین سەرۆک کۆماری ئەمریکایە

توویتێر بە پێی چەند هۆکار ترامپی وەکوو تەمەڵ ترین سەرۆک کۆماری ئەمریکا ناولێبرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئینتێرنەشناڵ بیزێنس تایمز، لە حاڵێکدا دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاگەندەی کردبوو کە یەک ڕۆژ پاش جێژنی کریسمەس هەوڵ دەدات بۆ پێشکەوتنی وڵاتەکەی، هەواڵە بڵاو کراوەکان نیشانی دەدات ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو لە جیاتی شوێنی کارەکەی خۆی لە زەوی گۆڵف خەریکی یاری بوو.

توویتێر لەم بارەیەوە نووسی: ترامپ تەمەڵ ترین سەرۆک کۆماری ئەمریکا ناودێر کراوە.

بەم پێیە، ناوبراو لە ساڵی یەکەمی سەرۆک کۆماریی، ١١١ ڕۆژیش لە شوێنی کارەکەی ئامادە نەبووە و لە پشوو بووە.

News Code 15616

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =