ئەردۆغان تورکیای کردۆتە زیندانێکی گەورە

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە کاردانەوە بە هەڵوێستی ئەمڕۆی سەرۆک کۆماری تورکیا لە دژی بەشار ئەسەد، ئەردۆغانی بە کەسێکی خۆبەزل زان وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، وەزارەتی دەرەوەی سووریا کاردانەوەی بە هەڵوێستیە دژکارەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە دژی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا نیشان دا.

سەرچاوەیەکی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: ئەردۆغان بە هەڵفریواندنی ڕای گشتی، وەک هەمیشە درێژە بە هەوڵی خۆ بێبەری کردن لە جەنایەتی دژی گەلی سووریا لە رێگەی یارمەتیی بێ بڕانەوە بە گرووپە تیرۆریستییەکان دەدات.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش داوە: ئەردۆغان کە تورکیای کردۆتە زیندانێکی گەورە و دەنگی خاوەن بیروڕایان، میدیا و ڕاگەیاندنەکان و دژبەرانی سیاسەتەکانی ئەو لە بابەتی سووریا و دەرئەنجامە نگریسەکانی لە تورکیا داخستووە، بۆی نییە درێژە بەو ئامۆژگارییانە بدات کە نە تەنیا مایەی پاساودان نین، بەڵکوو شەرمەزاریی نوێ بە دواوەیە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، شێتیی خۆبەزل زانی و وەهمی ڕابردووی ئەردۆغان بۆتە هۆی ئەوەی کە ناوبراو لە بیری بچێتەوە کە ئیمپارتووریای ڕووخاو چیتر نابووژێتەوە و وڵاتانی چیتر ناچنە ژێر فەرمانی ئەو وەهمە و وڵاتانی ئازاد، خۆیان چارەنووسی وڵاتەکەیان دیاری دەکەن و سەروەریی خۆیان دەپارێزن و مۆڵەت بە ئەردۆغان نادەن کە لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەیاندا دەستێوەردان بکات.

شایانی باسە کە ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیی هاوڤەبەش لە گەڵ سەبسی، هاوتای توونسیی خۆی دژی بەشار ئەسەد هەڵوێستێکی توندی نواند.

News Code 15613

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =