شەڕی ناوخۆیی تیرۆریستەکان لە دەڤەری حەما

سەرچاوەکانی سەر بە گرووپە چەکدارەکان لە سووریا لە پێکدادانی توند لە نێوان تیرۆریستەکان لە ناوچەی دەڤەری باکووری ڕۆژاوای حەما هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، سەرچاوەکانی سەر بە گرووپە چەکدارەکان لە درێژەی پێکدادانەکانی نێوان گرووپەکانی تەحریرولشام و گوردانی سەر بە جەیشولنەسر – جەیشولحوڕ بە فەرماندەیی مونیر ڕەعدوون ناسراو بە ئەبودباک لە ناوچەی قەڵای موزیق لە دەڤەری باکووری ڕۆژاوای حەما هەواڵیان دا.

بە پێێ ئەم ڕاپۆرتە، ئەو پێکدادانە دوابەدوای هێرشی کەسانێک سەر بە لیژنەی تەحریرولشام بۆ سەر ناوچە ژێردەستەکانی جەیشولنەسر دەستی پێکردووە.

لە لایەکی ترەوە سوپای سووریا لە دەڤەری حومس، هێرشی ئەو گرووپە چەکدارەکانەی کە لە ناوچەی حولە جێگیر بوون پووچەڵ کردەوە.

سەرچاوە سووریەکان راپۆرتیان دا: لە ئەو هێرشەدا سێ کەس لە هێزەکانی سوپای سووریا بریندار بوون.

لە دەڤەری باکووری حەماش سوپای سووریا ناوچە ژێر دەستەکانی گرووپە چەکدارەکنایان کردە ئامانج.

News Code 15596

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =