هێزی دژە تیرۆر بەرەنگاری بەرەی نوسرە دەبێتەوە

سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی هێزی دژە تیرۆری ڕووسیا بەرەنگاربوونەوەی بەرەی نوسرەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "ڕاشا توودەی"، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕاشیگەیاند کە گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە لە دەرەوەی سووریا و بە مەبەستی شەڕ لە دژی سوپای سووریا پاڵپشتی دەکرێت.

ناوبراو جەختی کرد کە یەکێک لە گرینگترین بەرپرسایەتییەکانی هێزی دژە تیرۆر لە سووریا بەرەنگاربوونەوەی بەرەی نوسرەیە.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە کۆبوونەوەی نیشتمانی سووریا کە بڕیارە لە شاری سووچی ڕووسیا بەڕێوە بچێت، ڕوونی کردەوە کە ئامانج لە بەڕێوەچوونی ئەو دانیشتنە بنیاتنانی پرێنسیپی هەموارکردنی دەستووری ئەو وڵاتەیە و لە ئەنجامدا هەلێک دەڕخسێنێت بۆ دیداری ڕاستەوخۆی نێوان لایەنەکانی سووریا.

News Code 15593

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =